ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی١٤٠٣، کۆڵبەرێك بە ناوی "عەلی ڕەسووڵی" خەڵکی شاری مەهاباد لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزە تروریستەکانی سەر سنور، کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چەكدارە ترۆریستەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە چیای "دووپەزە"ی سەردەشت تەقەیان لەو كۆڵبەرە كردووە کە ناوبراو دەستبەجێ گیانی داوە.
عەلی ڕەسووڵی تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی گوندی "كووران"ی مەهاباد و دانیشتووی شاری نەڵاس لە سەردەشت، خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە.