سەرەڕای هەوڵی بێ وچان و تاقەتپڕووکێنی
ژینگەپارێزانی ئەنجۆمەنی (ژیوای پاوە) سووتانی دارستانەکانی پاوه هێشتا بەردەوامە،
بەرپرسیارەتی تاکی کورد بەنیسبەت ژینگەی کوردستان بەتایبەتی لە ساڵانی ڕابردوودا وای کردووە کە ئەم چەشنە هەڵمەتانە زیاتر ببیندرێت و سەرەڕای گرینگەنەدانی لایەنە پێوەندیدارەکانی دەسەڵات بەم پرسە، خەڵکی ژینگەدۆستی کوردستان لە هەوڵی پاراستنی ژینگە و سروشتدا بن.