رۆژی پێنج شەممە 9ی بەفرانبار رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی، پگا دێهقانی محەمەدی هاووڵاتی بەهایی خەڵکی ئیسلامشاری لە سەر بەهایی بوون لە زانستگا وەدەر نا.
ناوبراو خوێندکاری دامەزراوەی خوێندنی بەرزی ئال تە، تێرمی یەکەمی زانستگا بوو
رۆژی پێنج شەممە 9ی بەفرانبار رژێمی
دیکتاتۆری ئاخوندی، پگا دێهقانی محەمەدی هاووڵاتی بەهایی خەڵکی ئیسلامشاری لە سەر بەهایی بوون لە زانستگا وەدەر نا.
ناوبراو خوێندکاری دامەزراوەی خوێندنی بەرزی ئال تە، تێرمی یەکەمی زانستگا بوو کە خەریکی خۆ ئامادە کردن بۆ ئیمتحانەکانی تێرم بوو کە دەرکرا.
لەو ساڵدا بەلانی کەمەوە 129 هاووڵاتی بەهایی لە دوای ناونووسی و بەشداری لە کونکوری 1395 بە هۆی بەهایی بوونەوە لە چوونە زانکۆ رێگیران لێکرا. هەروەها ژمارەیەکی زۆری دیکە لە هاووڵاتیانی بەهایی لە دوای بانگکردن و لێکۆڵینەوە لە شوناسی دینی لە زانستگا دەرکراون.
بە پێی راپۆرتەکان ئەو هاوڵاتیە بەیهاییە پێشتر و لە ساڵی 1392 بە تۆمەتی پروپاگەندە دژ بە نیزام و تێکدانی ئاشایشی رژێم لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی رژێمەوە دەستگیر و دوای 2 مانگ بە دانانی زەمانەتی 200 ملوێن تمەنی ئازاد بوو.