بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ ساڵی ١٤٠٣، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە ناوی "ڕەزا زەردکۆهی" خەڵکی گوندی "زەردکۆهی" سەر بە شاری داوەرزن لە زیندانی سەبزەوار جێبەجێ کرا.
ئەم زیندانییە لە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ گەلاوێژ ١٤٠٣ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ زیندانی تاکەکەسی گواسترایەوە.
ڕەزا زەردکۆهی پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانی "مادەی هۆشبەر" گیرابوو و دواتر لەلایەن دەسەڵاتی نا دادوەری ڕژیمەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ڕژیم ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.