پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

داوای روسیە لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بەرەسمی نماسینی ئاگربڕی سوریە

داوای روسیە لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بەرەسمی نماسینی ئاگربڕی سوریە
دەنگی خەباتی کوردستان

هەواڵدەری رۆیتێر 10ی بەفرانبار نووسی: روسیە رۆژی هەینی رەشنووسی بڕیارنامەیەکی بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دا دابەش کرد کە تیایدا خوازیاری بەفەرمی ناسینی ئاگربڕی سوریە بوو کە بە دەستپێشخەری ئانکارا و مۆسکۆ کراوە.

 

ویتالی چورکین پێش دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێران لە بنکەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، وێڕای راگەیاندنی ئەو هەواڵە، ئومێدی خواست ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە بەو پێشنیارەی مۆسکۆ دەنگی ئەرێ بدەن.

 

ویلادیمیر پۆتین سەرۆک کۆماری روسیە رۆژی پێنج شەممە ئاگربڕی سەرانسەری لە سوریە راگەیاند و گوتی روسیە و تورکیە زامنی ئەو ئاگربڕەن.

 

بریار وایە لە ئەگەری سەرکەوتن و بەردەوامی ئاگربڕەکە، وتووێژی سیاسی مانگی داهاتووی زایینی لە شاری ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان بەرێوە بچێ.

 

بەگوتەی سەفیری روسیە لە رێکخراوی نەتەوەکان، حەوت گروپی نەیاری بەشار ئەسەد بە نوێنەرایەتی نزیک بە 60 هەزار شەڕکەر لەو وتووێژەدا بەشدار دەبن.

7 ساڵ و 10 مانگ و 21 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داوای روسیە لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بەرەسمی نماسینی ئاگربڕی سوریە

داوای روسیە لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بەرەسمی نماسینی ئاگربڕی سوریە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران