سێ هاووڵاتی کورد لە دوای ئەوەی 5 مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمە دەستبەسەر کراون بەڵام تا ئێستا چارەنووسیان ناروونە، عادڵ عەلیزاده، سەید عەدنان حوسێنی و میلاد لوتفی، مانگی پووشپەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
سێ هاووڵاتی کورد لە دوای ئەوەی 5 مانگە
لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمە دەستبەسەر کراون بەڵام تا ئێستا چارەنووسیان ناروونە، عادڵ عەلیزاده، سەید عەدنان حوسێنی و میلاد لوتفی، مانگی پووشپەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
ماڵپەری هەنگاو لەو بارەوە دەنووسێ، سەید عەدنان حوسێنی دووکانداری بازاڕچەی سنووریی پاوە، عادڵ عەلیزاده خەڵکی گوندی شمشیری پاوەو میلاد لوتفی کوری یەزدان پێدەچێ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ئێڤینی تاران لە دەستبەسەریدا بن.
ئەو سێ چالاکە مەزهەبییە، هاورێ لەگەڵ دڵشاد وەسیمی دەستبەسەر کرابوون و لە کاتێکدا دڵشاد لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا، کە بەهۆی ئەشکەنجەوە توانای رێگە رۆیشتنی نەبووە و تەنیا بە ویلچێر توانای جووڵەی هەبووە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە دڵشاد وەسیمی پاش ئەوەی لە زیندان ئازاد بووە، بەهۆی فشاری ئەشکەنجەی لەڕادەبەدرەوەم کەسوکاری خۆی نەناسیوەتەوە.