حەمید ڕەزا غەریبی، هاووڵاتیەکی شاری ساوەیە کە لەئێستادا خولی سزای بەندکرانی تێپەڕ دەکات و مافی پەیوەندی تەلەفونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەی نیە.
ئەم هاووڵاتیە دوو مانگ پێش ئێستا ڕادەستی بەندیخانە کراوە.
ناوبراو ماوەی ۵۶ ڕۆژە لە بەندیخانەیەو ئێستا پێی ڕاگەیندراوە کە ۲ ساڵی دیکەش سزای ناڕەوای دیکە بەسەریدا سەپاوەو بۆ بەندی تاوانە مەترسیدارەکان ڕاگوێزراوە.
ناوبراو مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە ساوە، بەتۆمەتی ساختەی سوکایەتی بە خامنەیی شەش مانگ و یەک ڕۆژ سزا بەسەریدا سەپا، کە بەناڕەزایەتی دادستانی پارێزگای مەرکەزی، حەوت مانگ و ۱۶ ڕۆژی دیکەش بەسەریدا سەپا.
هەروەها ناوبراو لەئێستاداو بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هەر ئەو لەقەوە بەتۆمەتی ساختەی سوکایەتی بە پیرۆزیەکان، سزای ناڕەوای دوو ساڵی دیکەی بەندکران بەسەریدا سەپاوە.