ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۸ی گەلاوێژ ۱۴۰۳، کارمەندانی بەشی فریاگوزاری خەیرایی پزیشکی نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد، پەیوەست بە کۆبوونەو ناڕەزایەتیەکان بوون و ناڕەزایەتی خۆیان لەمەڕ هەلوومەرجی خراپ و نەشیاو وە وڵامنەدانەوەی حکومەت ڕاگەیاند و داوایانکرد کە بەزووترین کات وڵامی داواکاریەکانیان بدرێتەوە.