چوارشه‌مه‌ 

9 خه‌زه‌ڵوه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

۵ی خەرمانان رۆژێکی گرنگ و مێژووییە بۆ گه‌لی کورد

۵ی خەرمانان رۆژێکی گرنگ و مێژووییە بۆ گه‌لی کورد
سازمانی خەبات

سەرکەوت مورادی
۵ی خەرمانان، رۆژێکی گرنگ و مێژووییه لە خەباتی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دا و له‌لاپه‌ڕه‌ی زێڕینی مێژووی گه‌له‌که‌ماندا  ناوی ئه‌م ڕۆژه‌ وه‌ک سمبوولی سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان له‌ کوردستانی ئێران نووسراوه‌. ٥ی خه‌رمانان و دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات، زاده‌ و هه‌ڵقوڵاوی به‌شێکی گرنگ و به‌رچاوی ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وکاتی خه‌ڵکی کوردستان بوو، ئه‌م ڕۆژه‌ بوه‌ سه‌ره‌تایی گۆڕینی ڕه‌وتی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد و سه‌ره‌تایی کۆکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی شـاهه‌نشـاهی په‌هله‌وی له‌ کوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها سه‌ره‌تایی جسوربوون و په‌یڕه‌وکردنی ڕه‌وتی خه‌بات دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی ئاخونده‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی ڕوخان و وه‌ستانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر داگیرکاری خاکی پیرۆزی کوردستان و پێشێلکردنی ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ لایه‌ن ڕژیمی ئاخونده‌کانه‌وه‌. 
دوای شورشی گەلانی ستەم دیوی گەلانی  ئێران بە گشتی و کوردبە تایبەتی  و هاتنە سەر کاری رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی بارۆدۆخی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بەرەو کەشێکی خراپ و نالەبار دەرۆێشت و رۆژ لە دوای رۆژ زۆڵم و زۆرو کوشتن و برین و لە سیدارەدان و وێران کردنی شار و ناوچەکانی کوردستان پەرەی دەسەند دیکتاتۆری و لە ناو بردنی ئێراده‌ی پێکەوە ژیان و ئازادی، ڕۆژ لە دوای ڕرۆژ زۆرتر دەبوو. خەڵک بە دەست ناحەقی و نادادپەروەری وەزاڵە هاتبوون،  هەر بۆیە ٥خەرمانانی ١٣٥٩ی هەتاوی سەرکردەی هەمیشە زیندووی گەلەکەمان جەنابی ماموستا شیخ جەلالی حسینی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بنیاد دەنێت و بریاری بەرەنگار بوونەوە دژ بە هیزە دژە مرۆڤەکانی رژیمی ئاخوندی ده‌دات و سازمانی خەبات رادەگەینێت.  مامۆستا و سه‌رکردایه‌تی سازما‌نی خه‌بات هەرچەند کە زۆر ئاستەنگ و دەژایەتیان بۆ دروست دەکرێت بەڵام بە ئێرادەی نیشتیمان پەروەرانە‌یان هەموو بەربەستە کان بە هەڵۆێستی حەکیمانەو ژیرانە لەناو ده‌به‌ن و درێژە بە کار و چالاکی خۆیان ده‌ده‌ن.  له‌ پێناو بەرنگار بوونەوەی دژمنانی گەل و نیشتیمان و بە پشتیوانی خەڵکی شۆرشگیری کوردستان سازمانی خەبات لە ماوەیکی زۆر کەم دەبێتە جێگای متمانەو باوەری خەڵکی کوردستان و لە هەموو ناوچەیکی کوردستانەوە پۆل پول خەڵکی خەبات کارو نیشتیمان پەروەر پیوەست دەبن بە ریزەکانی سازمانی خەباتەوە.
 بۆ بەرەنگار بوونەوەی چەتەکانی رژیمی ئاخوندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سیاسەتێکی ئەمرۆیی و دوور لە هەموو فەرق و جیاوازیک لە نێوان چین ۆ توێژەکانی کۆمەڵگای ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بوو بە جێگای ڕێز و متمانەی کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان و ئیستاش دوای زیاتر له‌ ٤ دەیە بە هەمان بیرو باوەر و خۆشەویستی خەڵکەوە درێژە بە خەباتی بێ وچانی خۆی دەدات و تێ دەکۆشێت بۆ ئەو ئامانجە پیرۆزانەی کە خەڵکی کوردستان چاوەروانی لێ دەکەن.
  لەم رۆژە پیرۆزو شکۆمەندەدا  په‌یمان نۆێ دەکەینەوە کە هه‌موو کاتێک درێژە دەری ئەو رێگا راستەقینە بیین کە رێبەری گەورەی گەلەکەمان بنیادی ناوە و خەڵکی کوردستان باوریان پێ هیناوە. ئێستاش کچان و کوران و لاوانی وەڵاتەکەمان بەو پەری باوەڕو ئیمانێکی شۆرشگێریەوە پۆل پۆل په‌یوه‌ست دەبن بەو رێگا و رێبازە پیرۆزەوە کە لە ٥ی خەرمانان دا  بنیاد نراوە بۆ رزگاری خاک و گەل و نیشتیمانان لە ژێر دەستی رەشی رژیمی نه‌گریس و تیروریست پەروەری ئاخونده‌ گه‌نده‌ڵه‌کانی ڕژیمی ئاخوندی له‌ ئێراندا. 
بۆجارێکی دیکە رۆژی ٥ی خەرمانان پیرۆز بێت. پیرۆزبێ لە کادر و پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی سازمانی خەبات و هەموو شەهیدانی کوردستان. هه‌میشه‌ له‌م سه‌نگه‌ره‌ قایم و پۆڵاینه‌دا ده‌مێنینه‌وه‌ و په‌یڕه‌وی سیاسەتی حەکیمانەی سازمانی خەبات دەکەین بو هاوکاری و یەکریزو یەک وتاری هەموو لایەناکانی دیکەی کوردستان دژ بە دەسەڵاتی شکست خواردووی رژیمی ئاخوندی ئێران .
پیرۆز بێت ٥ی خەرمانان ساڵ رۆژی دامەزرانی پر شکۆی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

2 مانگ و 11 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

۵ی خەرمانان رۆژێکی گرنگ و مێژووییە بۆ گه‌لی کورد

۵ی خەرمانان رۆژێکی گرنگ و مێژووییە بۆ گه‌لی کورد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران