سەر لە بەیانی ئەمرۆ دوو شەممە 13ی بەفرانبار سەدان کەس لە بەرامبەر گرتووخانەی ئەویندا کۆبوونەوەی و خوازیاری ئازادی بەندکراوی سیاسی ئارشی سادقی و هاوسەرەکەی گوڵروخی ئیبراهیمی ئیریایی بوون.
سەر لە بەیانی ئەمرۆ دوو شەممە 13ی بەفرانبار سەدان کەس لە بەرامبەر گرتووخانەی ئەویندا کۆبوونەوەی و خوازیاری ئازادی بەندکراوی سیاسی ئارشی سادقی و هاوسەرەکەی گوڵروخی ئیبراهیمی ئیریایی بوون.
لە نێو بەشداربوواندا ژمارەیەک لە دلیکانی زیندانیانی سیاسی و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بەرچاو دەکەون.
لە حەفتاو یەکەمین رۆژی مانگرتنەکەی دا ئارشی سادقی لە دۆخێکی خراپدایە.
ئارشی سادقی خوێندکاری فەوقە لیسانسی رشتەی فەلسەفەی زانستگای عەلامە بوو کە بە هۆی چالاکی خوێندکاری لە خوێندن بێ بەش کراو لە ساڵانی 88 هەتا 93 چەندین جار دەستگیر کرا. ناوبراو بە تۆمەتی "پروپاگەندە دژ بە نیزام و کۆبوونەوەو چالاکی بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی 19 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا. هاوسەری ناوبراو گوڵروخی ئیریاییش بە تۆمەتی بێ رێزی بە رێبەریی و نیزام و نووسی وتار دژ بە حوکمی نامرۆڤانەی بەردباران، بە شەش ساڵ زیندان مەحکوم بووە.