ڕێنیسانس بە بزوتنەوەی ژیانەوە و سەرلە نوێ زیندووبوونەوە دەوترێت، واتە مەبەست لە ڕێنیسانس ڕووحی ڕەخنەییە کە لە بواری فەلسەفە و فکر ، ئەدەب و تەواوی زانین و هونەری کلاسیکدا سەریهەڵدا . لە هەمان کاتدا ڕێنیسانس توانی ڕۆحێکی نوێ دروست بکات لە بواری سیاسەتدا و ئالوگۆری قول لە لایەنی سیاسی وەدی بینێ.
رێنسانس توانی دابرانێک لە نێو قوناغی سەدە نێوەراستیەکان و سەردەمی نوێ دروست بکات و وەرچەرخانی یەکجار گەورەی بەدوای خویدا هێنا کە مرۆڤایەتی بە گشتی کاریگەری لێوەرگرت. لەگەڵ ئەو راستیەش هێندێک شارستانیەت و ناوچەی جیهان بەداخەوە لە پاش ئەو گشتە ساڵانەدا هەتا هەنووکەش نەیانتوانیوە خویان هاوتەریب بکەن لەگەل ئەو رەوتە و هەر لە قۆناغی سەدە نێوەراستیەکان دا دەژین. وەلاتی ئێران و بە گشتی شارستانیەتی ئێرانی یەکێک لە شوینانەیە لەو ئالوگۆرانە بێ بەری بووە و نەیتوانیوە روحی ئەو وەرچەرخانە لە زەینی تاکەکانی کۆمەڵگا تا هەنووکەش نەهادینە بکات. ئەگەر لە هێندیک قۆناغیش شاهیدی کۆمەڵێک ئالوگۆری ئەرێنی بووبین بەلام بە لەبەرچاو گرتنی دەسەڵاتی سیاسی و دۆخی ئێستا دێینە سەر ئەو بروایەی کە ئێران و ئێرانیەکان بە هێنانە سەرکاری حکوومەتێکی مەزەهەبی ئاخوندیی نەیانتوانیوە تێکەڵ بەو رەوتی پێش کەوتنانە بن.
ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە کە ئایا بەراستی لە وڵاتی ئێران کاتی ئەوە نەهاتوە ڕێنیسانس بکرێ ؟
پێم وانەبێ لە ناوچەکەدا هیچ وڵاتێک بەقەد ئێران و دەسەڵاتەکەی ویلاتی فەقێ پێویستی بە ڕێنیسانس بێ . ئەوەی ئاشکرایە لە ئێران دەسەڵاتێکی ئاینی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبات کە ئاخوندەکانی و دەسەڵاتداران باوەشیان بە مەسائیلە دنیایەکاندا کردوە و سەروەت و قووتی میللەتی ئێران لە پێناو خزمەتی خۆیان و دارو دەستەکەیان خەرج دەکرێ. بەناوی ئایین و مەزهەبەکەیان
ڕێنیسانس بە بزوتنەوەی ژیانەوە و سەرلە نوێ زیندووبوونەوە دەوترێت، واتە مەبەست لە ڕێنیسانس ڕووحی ڕەخنەییە کە لە بواری فەلسەفە و فکر ، ئەدەب و تەواوی زانین و هونەری کلاسیکدا سەریهەڵدا . لە هەمان کاتدا ڕێنیسانس توانی ڕۆحێکی نوێ دروست بکات لە بواری سیاسەتدا و ئالوگۆری قول لە لایەنی سیاسی وەدی بینێ.
رێنسانس توانی دابرانێک لە نێو قوناغی سەدە نێوەراستیەکان و سەردەمی نوێ دروست بکات و وەرچەرخانی یەکجار گەورەی بەدوای خویدا هێنا کە مرۆڤایەتی بە گشتی کاریگەری لێوەرگرت. لەگەڵ ئەو راستیەش هێندێک شارستانیەت و ناوچەی جیهان بەداخەوە لە پاش ئەو گشتە ساڵانەدا هەتا هەنووکەش نەیانتوانیوە خویان هاوتەریب بکەن لەگەل ئەو رەوتە و هەر لە قۆناغی سەدە نێوەراستیەکان دا دەژین. وەلاتی ئێران و بە گشتی شارستانیەتی ئێرانی یەکێک لە شوینانەیە لەو ئالوگۆرانە بێ بەری بووە و نەیتوانیوە روحی ئەو وەرچەرخانە لە زەینی تاکەکانی کۆمەڵگا تا هەنووکەش نەهادینە بکات. ئەگەر لە هێندیک قۆناغیش شاهیدی کۆمەڵێک ئالوگۆری ئەرێنی بووبین بەلام بە لەبەرچاو گرتنی دەسەڵاتی سیاسی و دۆخی ئێستا دێینە سەر ئەو بروایەی کە ئێران و ئێرانیەکان بە هێنانە سەرکاری حکوومەتێکی مەزەهەبی ئاخوندیی نەیانتوانیوە تێکەڵ بەو رەوتی پێش کەوتنانە بن.
ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە کە ئایا بەراستی لە وڵاتی ئێران کاتی ئەوە نەهاتوە ڕێنیسانس بکرێ ؟
پێم وانەبێ لە ناوچەکەدا هیچ وڵاتێک بەقەد ئێران و دەسەڵاتەکەی ویلاتی فەقێ پێویستی بە ڕێنیسانس بێ . ئەوەی ئاشکرایە لە ئێران دەسەڵاتێکی ئاینی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبات کە ئاخوندەکانی و دەسەڵاتداران باوەشیان بە مەسائیلە دنیایەکاندا کردوە و سەروەت و قووتی میللەتی ئێران لە پێناو خزمەتی خۆیان و دارو دەستەکەیان خەرج دەکرێ. بەناوی ئایین و مەزهەبەکەیان یاری بە هەستی لاو و ژنان و کۆمەڵگا دەکەن و وەعدی بەهەشت و کلیلەکەی بە پۆلێک لە فریوخوراوەکانیان ئەدەن و بۆ خۆشیان سەرمایەی وڵات لە گیرفان دەنێن و سەرمایە گوزاری لە وڵاتانی تر دەکەن و هەموو کردارو ڕەفتاریان دنیایە.
هەمووان دەزانین کە ئیسلام ڕێچکەیەکی دیاریکراوی هەیە باس لە ئەجرو سزا دەکرێ لەسەر مەسائیلە دنیایەکان و زۆرتری ئاکارو ڕەفتارەکان بۆ ئەو دنیایە.
ئەوەی لە ئێران و لەژێر ئەو دەسەڵاتە بەناو ئیسالامیەدا دەگوزەرێ چەوساندنەوە و سزادانی هاونیشتمانیانی خۆیەتی لەسەر بیروڕای ئازادو ژیانی ئازاد وەک هەر مرۆڤێک لەم گۆی زەویە.
ئەو دەسەڵاتە تا سەر ئێسقان زیانی بە میللەتەکەی خۆی گەیاندوە و لە چاو وڵاتانی مام ناوەند و پێشکەوتوو لەهەرە ڕێزی دواوە جێی گرتووە.
ململانێ ئایینی و مەزهەبەییەکان لە ئێران بۆتە بەهانەی خۆ سەپاندن و زیاتر پەرەدان بە قەڵەمڕەوی خۆیان و توانیویانە سۆزی خەڵکی عەوام بۆ لای خۆیان لەو وڵاتە و ناوچەکە ڕاکێشن.
ئەوەی لە ئێران و لە ژێر دەسەڵاتی ئەو ڕژیمە دەگوزەرێ هۆکار گەلێکن کە پێویست بکات بزووتنەوەیەک کە زیان پێکەوتووی ئەو دەسەڵاتەن بێنە مەیدان و ڕێنیسانسێک دەست پێ بکەن، ئەوەیش نەک تەنیا لە لایەنی سیاسی بەڵکو هەموو جومگەکانی کۆمەڵگا بخاتە ژێر کاریگەری و وەخەبەر هاتنێکی گشتی دروست بکات.
سیستمی سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی کە ڕیشەی دواکەوتووی داکوتاوە و زیانی گەورەی بە میللەتی ئێران و هەموو نەتەوکانی بە تایبەت نەتەوەی کورد گەیاندووە، پێویستی بەڕیفۆرم و ڕینیسانسە و ئەوەش پێویستی بە هەنگاو نان و کار بۆکردنی خێرای چینی نوخبە و دەستەبژێری کۆمەڵگا هەیە. بەدلنیاییەوە بە بێ بوونی ئەو ئالوگۆر و وەرچەرخانە بەرینە ئەگەر دەسەڵاتی ئاخوندیش لەسەر کار نەمێنێ دۆخی ئێران ناتوانی باشتر لەوەی ئیستا بێ و مەترسی بۆ بە تالان بردنی سەرمایەکانی وەلات و قۆرغکردنی دەسەڵات لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی هەر بوونی دەمێنێ. بەو هیوایەی پشت لە بەرژەوەندی لاوەکی بکرێت وبیر لە گۆڕانێکی قوڵ بکەنەوەو ژیانێکی نوێ بەدیبهێنن.