نووسینی فواد جەعفەری
مێژووی وەستانەوە لە بەرانبەردەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان خۆی لە دوو رەهەندی، خەباتی چەکداری و خەباتی مەدەنی دەبینێتەوە کە جەماوەری وەزاڵەهاتووی ژێردەستەن دژ بەو حکوومەتانە بە کاریانهێناوە و لەو رێگەوە گەیشتوون بە ٸازادی.
مێژووی خەباتی مەدەنی دەگەرێتەوە بۆ سەدان ساڵی رابردوو، هەر بە سەرهەڵدانی دیکتاتۆریەت و پاوانخوازی لە لایەن حکوومەتەکانەوە خەباتی مەدەنیش وەک چەکێکی کاریگەر دژبەو دەسەڵاتدارانە لهلایهن جهماوهر و ئازادیخوازنهوه بەکار هاتووە.
له مێژوودا خهباتی مهدهنی له ههریهکێک لە وڵاتانی، ٸەمریکا،ٸارژانتین ، برزیل و هێند کە بە رێبەرایەتی کەسانێکی ناسراو وەک، مەهاتما گاندی، مارتین لۆتێرکینگ و نیلسۆن ماندێلا و ... هتد، بهڕێوهچوون، نموونهن بۆ ئهوانهی که کە باوەریان وایه دەکرێت لە رێگای نافەرمانی مەدەنی و دوور لە توندووتیژی لە بەرانبەر داگیرکەراندا بوەستنەوە و بگەن بە ٸامانجەکانیان.
لە مێژووی خەباتی رزگاریخۆازانەی گەلانی ٸێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەبینین بە هۆی زوڵم و زۆری لەرادەبەدەری حکوومەتە دیکتاتۆرەکان وەک رژیمی پاشایەتی و رژیمی ٸاخوندی جەماوەر بۆ گەیشتن بە ویست و داخوازییەکانیان سەرەرای ٸەوەی کە ناچار کراون کە دەست بدەنە چەک و بەرگری لە خۆیان بکەن، مێتۆدی نافەرمانی مەدەنیان پەیرەو کردووە و نیشانیان داوە کە بێزارن لە توندووتیژی و خەباتی چەکدارییان تەنیاو تەنیا بە مەبەستی بەرگریکردن لە خۆیان و نەتەوەکەیان دژ بە سیستەمی داپڵۆسێنەری زاڵ بەسەر ٸێران و کوردستاندا بەکار هێناوە.
بەچاوخشانێک بە مێژووی سەد ساڵی رابردوو دەتوانین دەیان نموونە لە خەباتی مەدەنی گەلانی ٸێران و بە تایبەتی خەڵکی کوردستان ناو ببەین وەک، خۆپیشاندان و نارەزایەتی جەماوەری دژ بە رژیمی پاشایەتی تا رووخانی ٸەو دەسەڵاتە و دواتریش بە دەسەتبەسەردا گرتنی شۆرشی گەلانی ٸێران و دواتر داگیرکردنی کوردستان خەباتی مەدەنی لەبەرانبەر رژیمی ٸاخوندی پەیرەو کرا وەک کۆچی مێژوویی مەریوان، رێپێوانی خەڵکی شارەکانی سنە، سەقز و بانە بۆ پشتیوانی لەو کۆچە و دواتریش مانگرتن و نارەزایەتی بەرفراوان لە هەموو شارەکانی کوردستان و هێندێک لە شارەکانی ٸێران کە بە داحەوە حکوومەت نەک گوێی بە ویست و داواکاری ٸەو خەڵکە نەداوە بەڵکوو زیاتر لە رابردوو بۆ مانەوەی دەسەڵاتی نگریسی خۆی دەستی داوەتە کوشت و کوشتار و چەوساندنەوە.
ٸەوەی جێگای دڵخۆشیە لە رۆژانی رابردوو مانگرتن و نارەزایەتی مەدەنی لە زۆربەی شارەکانی ٸێران وەک، نارەزایەتی خانەنشینان، کرێکاران و پەرەستاران دەستی پێ کردووە کە لە خۆیدا چەندین پەیامی روون و ٸاشکاری دژ بەو دەسەڵاتە هەیە وەک داواکاری سەرەکیترین مافەکانیان کە خۆی لە سەرەتاییترین پیداویستی رۆژانەیان دەبینێتەوە و دیوێکیتری پەیامی ٸەم نارەزایەتی و خۆپیشاندانانە بێزاری و تووڕەیی خەڵکە لە شێوازی حوکمرانی و پێیان وایە چیتر ٸەو دەسەڵاتە ناتوانێت وهڵامی ویست و داواکارییەکانیان بداتەوە و بە درێژەکێشانی ٸەم رەوتە و پشتیوانیکردنیان لە لایەن باقی چین و توێژەکانی ٸێران وەک ژنان، خوێندکاران و کرێکارانی پیشە ٸەساسیەکانی وەک شیرکەتی نەوت و گاز، پترۆشیمی و کارگە گەورەکان، بێگومان پایەکانی لەرزۆکی ٸەو دەسەڵاتە لەوە زیاتر خۆی ناگرێت و گەلانی ٸێران دەتوانن بە رووخانی ٸەو دەسەڵاتە تامی شیرینی ٸازادی و سەربەخۆیی بچێژن و حکوومەتێکی دیموکراتی و پارلەمانی لە ٸێران بونیاد بنێن