پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەڕێوەچوونی یادی ٣٥ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وولاتی نۆروێژ

بەڕێوەچوونی یادی ٣٥ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وولاتی نۆروێژ

 کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی  شەممەی ١٩ی مانگی سێپتامبێر لەشاری براندبوی ووڵاتی نۆروێژ کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەبۆنەی یادی سی و پێنجەمین سالیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات رێورەسمێکی  سازکرد. لەو رێورەسمەدا بەڕێوبەری گشتی و نوێنەری  کومیتەی ئوروپای سازمانی خەبات و  هەروەها  بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و کوردانی دانیشتوی ووڵاتی نۆروێژ ئامادە بوون ویادی ٣٥ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان بەرزو پیرۆز ڕاگرت.

بڕگەی یەکەمی مەراسیمەکە  سەرەتا بە هۆنراوەی هاتەوە  ٥ی خەرمانان لەلایەن  کاک پەژار حسینی  ئەندامی ڕێکخراوی لاوان دەستی پێکرد و پاشان بەرێز کاک جەلال خۆشکەلام نوێنەری  کومیتەی ئوروپای سازمانی خەبات بە نوێنەرایەتی کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەخێرهاتن و پیرۆزبایی لە سەرجەم  ئامادەبووان کرد. پاشان دەقیقەیەک بێ دەنگی  بۆ  گیانی پاکی شەهیدانی گەل و سازمانی خەبات ڕاگیرا. 

لە پاشاندا داوا لە ڕێزدار  کاک بابا شێخ حسینی بەڕێوبەری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کرا کە  پەیامی خۆی بۆ ئەو یادە پێشکەش بە ئامادەبووان بکات. ڕێزدار کاک باباشێخ حسینی وێڕای بەخێرهاتنی بەشداربووانی مەڕاسیمەکە، پیرۆزبایی ٣٥ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی لە چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و کەسوکار و بنەماڵەی  شەهیدان و زیندانیانی سیاسی کوردستانی بەتایبەتی کرد. پاشان لەسەر مێژووی سازمانی خەبات و شکۆداریی و دڵسۆزیی و چاونەترسی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و هەروەها سیاسەتی ڕوون و شەفاف و ڕاستگۆیانەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی بە درێژایی کار و چالاکی سیاسی خەباتی خۆی و لە هەموو دەوران و ساتە حەساس و دژوارەکان دا  بە چەندان بەڵگە و دەلیل بۆ ئامادەبووان شی کردەوە و ڕایگەیاند کە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وەک هێزێکی سەرەکی و شۆڕشگێڕ ی مەیدانی سیاسی و موبارەزە ڕووی خەبات و تێکۆشانەکەی وەک هێزێکی نەتەوەیی تەنها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبووە بەڵکو ڕووی لە باقی بەشەکانی تری کوردستان بوە و لە سەخترین ودژوارترین هەلومەرج و بارودۆخ دا لە پێناو قازانجی هەموو کوردان تێکۆشاوە و هاوکاری پێشمەرگەی لایەنەکانی تری کردوە و بۆ پاراستنی گیانی ڕۆڵەیەکی کوردی کوردستان ئامادەبووە هەر گیان فیداکاریەک پێویست بووبێ بیکات.  پاشان ڕێزدار کاک بابا شێخ حسینی ئاماژەی بەیەکڕیزی و خەباتی هاوبەش و لێکنزیک بوونەوەی لایەنەکانی کوردستانی ئێرانی کرد و ڕایگەیاند کە سازمانی خەبات هیچ کاتێک بەربەست نەبووە و نابێ لەبەردەم کار و خەباتی هاوبەش بە مەرجێ خزمەت و هەوڵەکان نەتەوەیی بن و لە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دابێ. ڕێزدار کاک باباشێخ حسینی وێڕای  بەخێرهاتنی دووبارەی ئەندام و لایەنگران و میوانان ، پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی لە هەمووان کرد و دەسخۆشی و سوپاسی لە بەڕێوەبەران و هەڵسوڕاوانی ئەو مەڕاسیمە کرد.

دوایین بڕگەی ئەم ڕێوڕەسمە پاش خواردنی نانی ئێوارە، تەرخان کرابوو بۆ  شایی و هەڵپەڕکێ، کە تا درەنگانێکی شەو درێژەی هەبوو.

صورة


9 ساڵ و 2 مانگ و 6 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی یادی ٣٥ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وولاتی نۆروێژ

بەڕێوەچوونی یادی ٣٥ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وولاتی نۆروێژ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران