بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانبار، یەکێک لە بەرکەوتووانی شیمیایی بارانی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ بە ناوی "قادر مەولان پوور" ناسراو بە "عومەری خاوەری رۆژهەڵات" خەڵکی دێی "رەشە هەرمێ" گیانی لەدەست دا.
بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانبار،
یەکێک لە بەرکەوتووانی شیمیایی بارانی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ بە ناوی "قادر مەولان پوور" ناسراو بە "عومەری خاوەری رۆژهەڵات" خەڵکی دێی "رەشە هەرمێ" گیانی لەدەست دا.
کۆچکردوو لە کارەساتی شیمیابارانی شاری سەردەشت دوو کوڕی بە ناوەکانی ناسر و ماڵ ماڵ و کچێکی بە ناوی شەهین و هەروەها خێزانەکەی کە دووگیان بووە، گیانیان لەدەست دابوو.
شاری سنووریی سەردەشت لە باشووری پارێزگای ورمێ لە ئێستادا زۆرترین ژمارەی بەرکەوتوانی چەکی شیمیایی شەڕی ئێران و عێراقی لەخۆ گرتووە و بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی بیوشیمیاییØ› ئاسەوارەکانی ئەو شیمیابارانە بەرە بۆ بەرە لەسەر بەرکەوتوانی ئەو چەکە کاریگەریی دەبێت و ئاسەوارەکانی دەمێنێتەوە.
رێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، شاری سەردەشت لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی بەعسی عێراقەوە بۆردومان کرا و لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی پاش کیمیابارانەکەدا ١٤٠ کەس بەهۆی ئەو چەکەوە گیانیان لەدەست دا.
زیاتر لە ٨ هەزار بەرکەوتوو و کەمئەندامی کیمیابارانی شاری سەردەشت هەن و تەنیا ناوی ١٥٠ کەس لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی رژێمی ئێرانەوە بە برینداری شیمیاییباران ناسێندراو و تۆمار کراون.