ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، سلێمان سالک، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٣ لە لایەن لقی ١٠٢ی بێدادگای تاوانەکانی پیرانشار بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەجید ئەمیرمحەممەدی" بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەكانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە ڕێگەی "هەڵگرتن و ڕاگرتنی چەک" بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرا " و بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە یەکێک لەو حیزبانە" بە یەک ساڵ زیندان سزا درا.
ئەو حوکمەی ناوبراو دوای داواکاریی پێشکەشکردنی ناوبراو و جێبەجێکردنی مادەی ٤٤٢ لە یاسای دادوەریی تاوان بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردن کەم کرایەوە.