رۆژی دووشەممە 13ی بەفرانبار رەفسەنجانی سەرۆکی کۆری لێکدانەوەی قازانجەکانی رژێم لە کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە مۆرەکانی رژێم لە پشتیوانی لە رۆحانی، هێرشی کردە سەر باندی خامنەیی و بە پەرەپێدانی رقەبەرایەتی تۆمەتباری کردن.
رۆژی دووشەممە 13ی بەفرانبار رەفسەنجانی سەرۆکی کۆری لێکدانەوەی قازانجەکانی رژێم لە کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە مۆرەکانی رژێم لە پشتیوانی لە رۆحانی، هێرشی کردە سەر باندی خامنەیی و بە پەرەپێدانی رقەبەرایەتی تۆمەتباری کردن. ناوبراو وتی: باش وایە دۆخی رژێمیان لە یاد بێ کە لە کاتی ئابڵوقەکاندا وەلاتان رێگەیان بە کەشتیەکانمان نەدەدا، کەشتی وەڵاتانی دیکە بۆ بەندەرەکانی ئێمە نەدەهاتن، فرۆکەکانمان لە هێڵە نێونەتەوەییەکاندا بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی کێشەیاان هەبوو و ئابڵوقەی هەمە لایەنەی نەوت کە مەجبور بووین بە جێی پووڵی نەوت کە مافی خەڵکی ئێران بوو، کەل و پەلی بێ کەڵک و خراپ لە وەڵاتانی جۆراوجۆر دابین بکەین. رەفسەنجانی لە دوای ئەوە هێشی کردە سەر پاسدار ئەحمەدی نژاد و حکومەتەکەی و درێژەی دا کە: هەر سەردەمێک وەکوو شۆرشەکان، جیاخوازەکان، کودەتا و تا شەری داسەپاو، کێشەگەلێکمان هەبوو کە لە بەر رەوشی کۆمەڵگە، خەجاڵەتی خەڵک بووین، بەڵام لە ماوەی 8 سالداو لە دەوڵەتی پێشوو، وێرای داهاتی زۆر نەوتی، وەلات تووشی دۆخێک ببوو کە کارناسان دەیانگوت و ئێستاش دەڵێن کە لابردنی دارو پەردووی هەمە لایەنەی وێرانیەکان، کاتێکی زۆری وەلات دەگرێ. نابراو دوای ئەوە دەستی خستە سەر دزیەکانی حکومەتی ئەحمەدی نژاد و گوتی: مرۆڤ سەری سووردەمێنێ کە چۆن 700 هەتا 800 ملیار دولار داهاتی نەوت بە با درا!... بۆ درۆی ساڵانەی دوو ملوێن هەلی کار،زۆربەی بەرنامە ژێرخانەییەکانیان وێڵ کرد و بە دەستوراتی نووسراو و زارەکی بە وەزیران، پارێزگاران و فەرمانداران، خەڵکێکی زۆریان بەبێ شارەزایی و کارناسی پێویست وەرگرت و بەسەر رێکخراو، ناوەندو ئورگانەکانیان سەپاند. سەرۆکی کۆری لێکدانەوەی قازانجەکانی نیزام هەروەک ئاخوند رۆحانی، بەرپرسایەتی بەرجامی خستە ئەستۆی وەلی فەقیهی رژێم و گوتی: گروپێ: لە کارناسان بە ئیزنی رێبەریی و بە نێوبژیوانی سوڵتان قابوس لە عەمان، لەگەڵ ئەمریکاییەکان سەبارەت بە مەسەلەی ناوکەیی وتووێژیان کردبوو. |