جالال خۆشکەلام
ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه یادی پڕ شكۆی ئه‌و سازمانه مه‌زنه ده‌كه‌ینه‌وه، که 44ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا و ڕابه‌ری مه‌زنی گه‌له‌که‌مان مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی و هاوڕێ و هاوڕێبازهکانمان له دژوارترین بارودۆخدا سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانیان دامه‌زراند.
دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات ته‌نیا دروستكردنی هێزێكی سیاسی‌و چه‌كداری و پارتیزانی نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هه‌موو مانایه‌ك هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێكی نوێ بوو، شۆڕشێك كه هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانیان کرد و قوربانیان بۆی دا و ئه‌و ڕێباز و به‌رنامه‌یان هه‌ڵبژارد که سازمانی خه‌باتی له‌سه‌ر دامه‌زرا.
سازمانی خه‌بات وه‌ک نزیکترین هێز له باوه‌ڕی دینی و کوردانه‌ی کۆمه‌ڵانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵقوڵا و ڕێگه‌ی نه‌دا له ژێر هیچ فشار و هێرش و زۆریه‌ک دا، زوڵم له باوه‌ڕ و مافی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بکرێ و هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنیه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات، که جێگره‌وه‌ی هێزی به‌رگری بوو، بوونه پێشه‌نگ له ئازایه‌تی و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به دوژمنان و تێکشکانی هێزی داگیرکه‌رانی ڕژیمی نه‌گریسی ئاخونده‌کان بۆ سه‌ر کوردستان.
هه‌ر ئه‌و کات سازمانی خه‌بات له به‌رنامه‌ی سیاسی خۆی دا ڕایگه‌یاند که خومه‌ینی و ڕژیمی ئاخونده‌کان، به نیاز نین مافی کورد بده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن کات و زه‌مه‌ن و هه‌وڵی وتوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کورد ته‌نیا بۆخۆ ئاماده‌کردن و ڕێکخستنه‌وه‌ی سوپا و هێزه سه‌ربازیه‌کانیان به‌کاربێنن، تاکو له باشترین فرسه‌ت دا، هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردستان و نه‌هێڵن که کورد به مافه ڕه‌واکانی خۆی بگات. سازمانی خه‌بات و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی هانی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانی دا، که هێزی به‌رگری له هه‌موو شاره‌کان پێک بێ وهه‌وڵ بدرێ له ڕێگه‌ی به‌رگری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دژی زۆرداران، ئه‌و ڕژیمه له ناوبچێ و کوردستان دووباره ببێته‌وه سه‌نگه‌ری ئازادیخوازی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له ئێران دا، ده‌چنه به‌ره‌ی به‌رگری و ڕزگارکردنی ئێران له دیکتاتۆران و زۆرداران و جێگیرکردنی بنه‌ماکانی دیموکراسی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات و ئازاد له ئێران‌دا که مافی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانی تێدابێ و هه‌موو به هی خۆی بزانن.
سازمانی خه‌بات دروست ئه‌و به‌رنامه‌ی جێبه‌جێ کرد و دوایه‌ش ئه‌و هێزانه، یه‌ک له دوای یه‌ک گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که سیاسه‌تی سازمانی خه‌بات و کار و به‌رنامه‌کانی له ئاست ڕژیمی نه‌گریسی ئاخونده‌کان دروسترین و ئسوڵیترین ڕێگه و به‌رنامه بوو.هه‌ر بۆیه سازمانی خه‌بات وه‌ک پێشه‌نگی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان ده‌ناسرێ و هێز و لایه‌نه‌کانی تر له‌و فیداکاری و بهرگریهدا، و له تێکشکانی سوپایی ڕژیم و دامه‌زرانی هێزی به‌رگری و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دا له‌دوای سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ن. له‌دوای ده‌رکردنی فه‌توایی جیهادی خومه‌ینی دژ به خه‌ڵکی کوردستان، لەو کاتەی پاسدار‌و هێزە بەکرێگیراوەکانی حکومەتی خومەینی کوردستانیان کردە گۆڕەپانی جەنگ، و ماڵ و شوێنی ژیانی خەڵکیان وێران دەکردو بە حوکمی قەرەقوشیان، پیرو لاوی کوردیان گوللە باران دەکرد، لە ١٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٨کۆچی خۆری پێشمەرگە نەبەزو لێهاتوەکان،ئەو پێشمەرگەو کادرو فەرماندانەی کە دوای ساڵێک سازمانی خەبات ی کوردستانیان دامەزراند، بە شێوەیەکی لیهاتوانەو زۆر قارەمانانە لە مەودایەکی ٣٠ کیلومیتری هێزی بەکرێگیراوی گاردی جاویدان(هێزی قودس)یان لە دەرەوەی شاری بانە تا سەر پردی ناوشار تەفروتونا کرد‌و سەدان کەس لەو هێزە بەکرێگیراو و دەیان ماشین و کەلوپەلی سەربازیان لە ناوبرد. ئەو داستانە حەماسیە، خومەینی ناچار کرد داوای وتووێژ‌و دانوستاندن لە گەلی کورد بکاو لە دوای ئەو داستانە پر لە حەماسیە، خومەینی رابگەێنێ کە خەڵکی کوردستان من دەنگی ئێوەم بیست.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، ئه‌و هێزه‌ی که جێگه‌ی له ناو دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دایه و یادگاری شه‌هیدانی سورخهڵات و سه‌ربڵند و ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان مامۆستا شێخ جه‌لال حسینیه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ له گه‌شه و پێشکه‌وتن دایه و سه‌نگه‌ری پۆڵاین و خۆڕاگری دژ به دژمنانی گه‌له‌که‌مان قایمتر و خۆڕاگرتر ده‌کات. جێگه‌ی خۆیه‌تی که له بیره‌وه‌ری ٥ی خه‌رمانان، یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات، له‌مڕۆژه‌دا پیرۆزبایی له سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات کاک بابه‌شێخ حسینی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شههیدانو پێشمه‌رگه‌و که‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و زیندانییه سیاسییه‌کان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و هه‌موو هه‌ڤاڵان و هاوباوهڕانم له ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌بات دا بکه‌م.
ڕابه‌ری که‌م وێنه‌ی گه‌ل و نیشتمان مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی، بێگومان من و سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات، پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و فیداکاری گه‌ل و نیشتمان کاک بابه‌شێخ حسینی، هه‌میشه له ڕێنوێنی و زانایی و لێهاتووی ئێوه ده‌رس وه‌رده‌گرین و ڕێبازی سازمانی خه‌بات، که ڕێبازێکی پاک و بێگه‌ردی کوردایه‌تیه ده‌پارێزین. ئێوه بۆ ئێمه پشت و پهنابوون،مامۆستا‌و خوێندنگا‌و رێبازێك بوون كه شوێنكه‌وتنی هه‌میشه مایه‌ی شانازی‌و سه‌ربه‌رزییه، ئه‌گه‌ر سهركهوتنێكمان به‌ده‌ستهێنابێت له‌چاوی حیكمهتو دنیابینی تۆ ده‌یبینین، ئه‌گه‌ر دوچاری شكستێكیش هاتبین ئه‌وا به‌هۆی غیابی تۆوه‌یه كه حه‌وسه‌ڵه‌و ئۆقره‌یی لێ بڕیوین.
ئه‌و مێژووه پڕ شكۆیه‌ی ئه‌مڕۆ سازمانی خه‌باتی پێ گه‌یشتووه، له‌سێبه‌ری فه‌لسه‌فه و زانایی و به‌ڕێوه‌بردنی تۆدا سه‌ری هه‌ڵدا و دڵسۆزی ئێوه به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان، فێری کردین وڵات و خاک و نیشتمانمان له خۆمان زیاتر خۆش بوێت و وه‌فاداربین به‌رامبه‌ر به ڕێبازی پیرۆزی شه‌هیدانمان، خۆڕاگربین له به‌رامبه‌ر ناحه‌زان و دژمنانمان.
هه‌ر شه‌کاوه‌بێ ئاڵای گوڵه گه‌نم و چوار شاخ و خۆری ئازادی سازمانی خه‌بات.