یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بە بۆنەی یادی 44 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

بە بۆنەی یادی 44 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سازمانی خەبات

 

 

بە بۆنەی یادی ۴۴ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سیامەند

 ڕۆژی دووشەممە پێنجی خەرمانانی ۱۴۰۳ كۆچی خۆری، تێكۆشەران و هۆگران و جەماوەری لایەنگری سازمانی خەبات یادی ۴۴ ساڵەی تێكۆشان و هەڵسوڕانی شۆڕشگێڕانەی سازمانە خۆشەویستەكەمان بەرز ڕادەگرین. بە بۆنەی ئەم یادە مێژووییەوە، پیرۆزبایی بە هاوڕێبازان لە سازمانی خەبات، خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەكان، ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری لایەنگرو پشتیوانی سازمانی خەبات و تێكڕای چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان پێشكەش دەكەم. 
لەم یادە بەرزەدا چەند خاڵی سەرەتایی و گرینگ لە فەلسەفەی پێكهاتن، ئامانج و ئاكامی كارو هەڵسوڕانی چەندین ساڵەی سازمانی خەەبات دەخەمە پێش چاو، ئەم خاڵانە دەرخەری ئەو ڕاستیەن كە سازمانی خەبات، تەشكیلاتێكی ڕەسەن و خاوەن ڕیشەو پێویستە بۆ كوردستان و گەلی ستەملێكراوی كورد.
۱.مێژووی ۴۴ ساڵەی كاروچالاكی پاك و كەم هەڵە، یەكێكە لە دەستكەوتە گەورەكانە هەم بۆ سازمانی خەبات و هەروەها بۆ گەلی كورد. لەو چوارچێوەدا هیچ كەس و لایەن و ناوەندێكی سەربەخۆ تەنانەت نەیارەكانی سازمانی خەبات ناتوانن خاڵێكی لاوازی سیاسی، لە كاركردنی سازمان لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی  بخەنە بەرچاو.
۲. بەدەستەوە نەدانی هیچ ڕۆڵەیەك و هیچ تێكۆشەرێكی كورد بە دژمنانی ئازادیی و دژمنانی گەلی كوردو ڕژیمە دیكتاتۆرەكانی ناوچەكە. ئەگەر لایەن و گروپی دیكە ئەو تۆمەت و بەڵگەیان لە سەر بیت كە تێكۆشەرانی كوردو تەنانەت هاوسەنگەرانی پێشووی خۆیان، بە هۆی ڕژیمە دیكتاتۆرەكان، بە زیندانی كردن و شەهید كردن و ئیعدام كردن داوە، ئەوە بە خۆشیەوە سازمانی خەبات لە پاراستنی ئەندام و لایەنگری حیزب و ڕێكخراوەكانی دیكەی كوردستانی ئێران لە ماوەی دەسەڵاتی حكومەتی پێشووی عێراق و هەركات و سەردەمێكی دیكەدا، دەوری بەرچاوی گێراوە.
سازمانی ئێمە قازانج و ویستی سازمانی و تەشكیلاتی لە بەرچاو نەگرتوە، بەڵكوو خەمی ڕۆڵەی كوردی خواردوە، لە كاتێكدا لایەنەكانی خۆیان، هیچ پشتیوانی و پشتگیری ئەندامەكانی خۆیان نەدەكردن وە ئەگەر دەست دەسەڵاتی ئەوكاتی عێراق بكەوتنایە، زیندان دەكران و چارەنووسیان نادیار دەبوو. بەڵام سازمانی خەبات بە هەست كردن بە بەرپرسیایەتی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە چەتری پاراستن و تەنانەت دابین كردنی ژیانی خۆیان و ئەندامانی خێزانەكانیان.
۳. هەروەها سازمانی خەبات هاوكاری و دۆستایەتی ڕاستەقینەی هێزە شۆڕشگێڕە سەرانسەریەكانی ئێرانی و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانی كردوەو پشتیوانی تێكۆشەرانی كورد لە پارچەكانی دیكەی كوردستان بووە، مێژوو و بەڵگە مێژووییەكان شاهیدی ئەو ڕاستیانەن كە سازمانی خەبات تا چ ڕادەیەك قوربانی داوەو فیداكاری كردوە.
۴. پاراستنی سەربەخۆیی لە سیاسەت و هەڵوێستەكان دا یەكێك لەو تایبەتمەندیانەیە كە سازمانی خەبات لە ماوەی ساڵەكانی هەڵسوڕان و تێكۆشانیدا كاری پێكردوەو  شانازی پێوەدەكات. پاراستنی سەربەخۆیی سیاسی لە بەرانبەر حكومەتی ڕابردووی عێراق، تێكەڵ نەبوون و نەچوونە ناو هیچ دەستەو دەستەبەندی و بلۆك بەندی و كێشەو بەربەرەكانی ناپێویستی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، بڕیارو هەڵوێستی دروست لە بەرانبەر ڕوداوە سیاسیەكاندا. سەرەڕای ئەوەی ئەو سیاسەت و كردەوە شۆڕشگێرانەو نیشتمانیانە كێشەی زۆری بۆ سازمانی خەبات بەدواوە بووە بەڵام بێ‌ ترس لە كاریگەریەكانی، سەربەخۆیی خۆی پاراستوە.
۵. پێی بەندی بە بنەماكانی دیموكڕاسی یەكێكی دیكە لە تایبەتمەندیە گرینگەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانە. ئەو تایبەتمەندیە بە ڕادەیەك گرینگ و ڕیشەدارە كە هەموو كات هەوڵ دراوە كارەكان و ئورگانە تەشكیلاتیەكان بە دیموكڕاتیانە بەڕێوە بچن. هەر لەو چوارچێوەدا ئەگەر هەلومەرج بۆ گرتنی كۆنگرە لەبار نەبووبێ‌، بە گرتنی كۆنفڕانسی بەرینی تەشكیلاتی و بە پلۆنۆم، سەركردایەتی و بەڕێوەبەریی سازمان هەڵبژێردراوە. تەنانەت هەندێك جار كەسانێك هاتونە سەركردایەتی سازمانی خەبات كە وەك پێویست نەیانتوانیوە ئەركەكانیان جێ‌ بەجێ‌ بكەن. بەڵام سازمانی خەبات بۆ پاراستنی پڕۆسەی ڕاوێژ كردن و پێی بەندی بە بنەماكانی دیموكڕاسی و بەرێوەبەریی تێكڕایی، پێی گرینگ و چارەنووس ساز بووەو كە تەنانەت ئەگەر تواناكان و شارەزایی ژمارەیەك لە كەسەكان وەك پێویست نەبێ‌ بەڵام دەبێ‌ بە تەواوی دیموكڕاسی و ئەركی هەرەوەزی لە سازمانی خەبات دا كاری پێی بكرێ‌.
۶.جێگەو پێگەی شیاوی ئافرەتان و دابین كردنی مافەكانیان و پشتیوانی لە ویست و داوا ڕەواكانیان، پشتیوانی لە چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان، پێداگری لە سەر ئازادی بیروباوەڕ وئایینەكان لە كوردستان دا.پشتیوانی لە مامۆستایانی تیكۆشەرو شۆڕشگێڕی ئیسلام، پشتیوانی لە ئوستادانی زانستگەكان، مامۆستایانی مەدرەسەو خویندنگەكان،خوێندكاران و هەوڵ بۆ رڕێگەگرتن لە دروست بوونی ناكۆكی كۆمەڵایەتی، ڕێگەگرتن لە ناوچەگەرایی و شارگەرایی وهتد لە ئەرك و ئامانجەكانی سازمانی خەبات بووە كە لە ڕۆژانی سەرتای پێكهاتنی كاری بۆ كردوون و لە دوای كۆنگرەی سێهەمی سازمانی خەبات پێداگرانەتر كاری بۆ كردوەو بۆیان تێكۆشاوە.
۷. هەندێك جار بە سازمانی خەبات و ڕێبەرایەتیەكەی ووتراوە سیاسەت نازانن، ووتراوە سازمانی خەبات و ڕێبەرایەتیەكەی نازانن سیاسەت هونەری (مومكینە) واتە چۆن لەوا بەوشێوە كار بكرێ‌ و بەو شێوە سیاسەت بكرێ‌. لە ڕاستیدا سازمانی خەبات و ڕێبەرایەتیەكی هەموو كات پێداگر بوون لە سەر ئەوەی كە دەبێ‌ سیاسەت هونەری كاركردنی راست و پاك و بێ خەوش، سەركەوتوو دەبێ‌. پێیان وابووە كە پشت بەستن بە ئیرادەی جەماوەرو و پشت بەستن بە هەڵوێستی ڕیشەدارو نیشتمانی و نەتەوەیی، ئامانجی پیرۆز وەدیی دێنێ‌ و كۆمەڵگەی كوردەواری لە بزڕكان و شێواوی دوور دەخاتەوە.
سیاسەت و كاری سیاسی و خەباتی شۆڕشگێڕانەو نەتەوەیی و نیشتمانی لە لای سازمانی خەبات و ڕێبەرایەتیەكەی بەو شێوە بووەو بەو شێوە دەمێنێ‌ كە چین و توێژەكانی كوردەواری سەری لێ‌ دەربهێنن و لێ‌ یان ڕوون بێت كە ئەوەی سازمانی خەبات و ڕێبەرایەتیەكەی بڵاویان كردەوە، دوورە لە فریوكاری و چاوبەست و گاڵتە كردن بە چارەنووسی جەماوەرو هەموو تاكێكی كۆمەڵگە بە هەر بیروباوەڕو بۆچوونێك كە هەیەتی.
۸. لایەنێكی گرینگی دیكە لە سەروەریەكانی سازمانی خەبات، گەورەیی و پاكی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەباتە كە لە ژیانی كۆمەڵایەتی، كوردایەتی، سیاسەت و ڕێبەڕایەتی كردنی سازمانی خەبات دا خۆنەویستانە تا دوایین ساتەكانی ژیانی تێكۆشاوە. سەروەری سازمانی خەبات نەبەزی پێشمەرگە تێكۆشەرەكان و دڵسۆزیان بۆ نیشتمان بۆ میللەتی كوردە، خاوەنداریی شەهیدانی سەركردەو نمونەیی وەك مامۆستا سەیید خەلیل شەریفیان، مامۆستا سەیید عەبدوڵا ئارام، كاك سەیید عەبدولكەریم حوسەینی یە. سازمانی خەبات خاوەن شەهیدانی گەورەو قارەمانانی مەیدانی جەنگ و ڕوبەڕوبوونەوە لە بەرانبەر هێزی دژمنی داگیركەر، قارەمان و نەبەزو چاونەترس و بە هەیبەت لە بەندیخانەو لە ژێر شكەنجە لە چاڵە ڕەشەكانی ڕژیمی ئاخوندی یە.قارەمانە و كەم وێنەو نەبەزەكان، شەهید كاك خەلیل جەعفەری(خەلیل ڕەشاش) شەهید كاك عەبدوڵا هەمزە، شەهید كاك تاهیر ئەحمەدی (یاكوباوایی) شەهید كاك عەتا قادری(شاهۆ سنەیی) شەهید كاك حەسەن سەلیمی(سەقزی) شەهید كاك تالیب مورادی( تالیب بڵەسەنی) شەهید كاك موزەفەر ئەحمەدی، شەهید شێخ سدیقی حوسەینی، شەهید كاك كاوە نانەوا وە چەندین پێشمەرگەو كادرو تێكۆشەر كە بە نەبەزی و ئازایەتی سەلماندیان خەباتی بوون باوەڕو ئامانجی كوردایەتی ڕاست و بێ‌ خەوش و بێ‌ پەڵەیە.
بەڵێ‌ سازمانی خەبات ڕێبازی كوردایەتی و شۆڕشگێڕی و سیاسەتی نیشتمانی و نەتەوەییە كە بۆ جەماوەری كوردستانەو لە ناو جەرگەی جەماوەردا دامەزراوە. هەر بۆیە خەباتی بوون و تێكۆشان بۆ كوردو كوردستان لە ڕێزی سازمانی خەبات دا شانازیەو هەر كەس ئەو شانازیەی هەبێ‌، ئەركی ئازادیخوازی و ڕزگاریخوازی و شۆرشی ڕەوا لە بەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆرو ستەمگەی ئاخوندی لە ئێران لە ئەستۆ گرتوە. شۆڕشێك كە ئامانجی ڕوخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆریی لە ئێران و دابین كردنی دیموكڕاسی و گەیشتنی گەلی كورد بە مافەكانی لە ئێران دیموكڕاتیك و ئازاد دا.
هەر بۆیە پیرۆزە سازمانی خەبات و ٥ی خەرمانان ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات

 

 

2 مانگ و 28 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بە بۆنەی یادی 44 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

بە بۆنەی یادی 44 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران