بێهزاد ئومێدی، لاوێکی کاراتەکاری ئێرانی و دانیشتووی ئەڵمان کە لەم دواییانەدا مەدالی خۆی پێشکەش بە شەهید محەممەدمێهدی (کۆمار) کەرمی کرد؛ لە لایەن ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندییەوە هەڕەشەی تیرۆری لێکراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی دادبان، ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڕەشەیان لە دایکی بێهزاد کردووە و وتەیانە: سەرە بڕاوەکەت بۆ کوڕەکەت لە ئەڵمان دەنێرین.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بێهزاد ئومێدی لە ئەڵمان هەڕەشەی لێ کراوە هەوڵەكان لە دژی ئەو لە ڕێگەی هاوسەری پێشووی لە ئێران گیراوەتەبەر. پێشتر ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی لە زیندانەوە پەیامی سپاس و پێزانینی بۆ ئەم گەنجە کاراتەکارە ناردبوو.