عەلی خامنەیی ڕێبەری دیکتاتۆری ڕژیمی ئێران، لەدانوستان لەگەڵ ئەو هەیئەتەی کە بۆ کابینەی دەوڵەتی پزشکیان دەستنیشانیان کردوە وێڕای ئاماژەدان بە وتوێژەکان سەبارەت بە بابەتی ناوکەیی ڕژیم، وتی: نابێ پشت بە دژمن ببەستین، بەڵام ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی کە لەگەڵ دژمن دیپلوماسی مان نەبێ.
ئەم وتانەی خامنەیی لەکاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر لەوتەکانی دا باسی ئەوەی دەکرد دانوستان و وتووێژ لەگەڵ دژمن، کە مەبەستی وڵاتانی ڕۆژاواو ئامریکایە هیچ قازانج و بەهرەی بۆ ڕژیمی ئێران نیه. ئەم وتانەی خامنەیی لەم هەلوومەرجەدا فشارەکان بۆ سەر ڕژیم و کاریگەری ئەو فشارانە دەردەخات.