بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی شەممە ۲۷ی گەلاوێژ ۱۴۰۳، مەجید عەجەبی خەڵکی شاری سەقز، کە پێشتر بە چەند تۆمەتی لێکێندراو وەک: هەوڵی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، ئەندامەتی یەکێک لەهێزه ئوپوزسیونەکانی دژ بە ڕژیم و تەبلیغات دژ بە ڕژیمی ئێران، بەکۆی گشتی ۶ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، پاش بانگکران بۆ لەقی یەکەمی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لەو شارەدا، گیراوەو بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی ڕادەستی بەندیخانەی ناوەندی سەقز کراوه کە بەپێی یاسای سزاکان، ناوبراو دەبێ بەکۆی گشتی ۱۸ مانگ لەو سزا ناڕەوایە تێپەڕ بکات.