سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەكرێگیراوانی ڕژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كارمەندانی فریاكەوتنی ١١٥ لە بوشەهر و لە بەشێک لە خۆپیشاندەرانیان دا و ڕێگرییان لێكردن كە درێژە بە کۆبوونەوەكانیان بدەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پەرەستاران ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و لە هەموو شارەکانی ئێران پەرە دەستێنێ .
کارمەندانی فریاکەوتن خوازیاری مافە ڕەواکانی خۆیانن کە حکومەتی ئاخوندی پێشێلی کردوون .