لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیەندراوێکدا داوای ئازادی بە پەلەی زیندانی سیاسی ئارەشی سادقی و چاودێری پزیشکی لە ناوبراو کرد. لێبوردنی نێونەتەوەیی وریایی بە رژێمی ئێران دا کە دەست لە یاری کردن بە گیانی ئارەشی سادقی هەڵگرێ.

بە وتەی لێبوردنی نێونەتەوەیی بەرپرسانی رژێمی ئێران بەجێی ئازادی بە پەلە و بێ مەرجی ئارشی سادقی و هاوژینەکەی گوڵروخی ئیرایی، داوای زەمانەتی قورس دەکەن. بەرپرسانی رژێمی ئێران بە باشی دەزانن کە سەعاتێک دواخستنی ئازادی ئارشی سادقی بە مانای ژیان و مەرگە.
رەوشی زیندانی سیاسی ئارشی سادقی کە ئەمرۆ سێ شەممە 14ی سەرماوەز، حەفتادودووهەمین رۆژی مانگرتن لە خواردنەکەی تێدەپەرێنێ، خراپە و ئەگەری مردنی لە ئان و سات دایە.
|