شیما ڕامێشک، منداڵی تەمەن ١٤ ساڵ و قوربانیی منداڵ هاوسەریی خەڵکی بۆکان دوای ماوەیەک ناڕەزایەتی و گوشار بەهۆی هاوسەرگیریی زۆرەملێوە هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شیما ڕامێشک، مێرمنداڵی قوربانیی منداڵ هاوسەری خەڵکی گوندی شێخلەری سەر بە شاری بۆکان لە ماڵە هاوبەشەکەی لەگەڵ هاوژینەکەیدا لە گوندی مەرجاناوێ سەر بە شاری میاندواو هەوڵی خۆکوشتنی دا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. جێگەی باسە کە، شیما ڕامێشک لە تەمەنی ١٣ ساڵان بە گوشاری بنەماڵەکەی ناچار بە قبوڵکردنی هاوسەرگیریی زۆرەملێ لەگەڵ هاوژینە گەورەساڵانەکەی بە ناوی مەنسوور جەگەن کرابوو.