پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرز و پیرۆز بێ یادی شەهیدانی 14ی بەفرانبار، شەهیدی فەرماندە خەلیل محەمەدی (خۆشکەلام) و شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)

بەرز و پیرۆز بێ یادی شەهیدانی 14ی بەفرانبار، شەهیدی فەرماندە خەلیل محەمەدی (خۆشکەلام) و شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)

14ی بەفرانباری 1363ی کۆچی خۆری دوو پێشمەرگەی قارەمان و دڵسۆزی سازمانی خەبات و رێبازی پێرۆزی کوردایەتی لە دوای شەڕێکی قارەمانانە لەبەرامبەر هێزی داگیرکەری رژێمی خومەینی بەرگی پیرۆزی شە هادەتیان پۆشی

 
صورة
خوێنەرانی هێژا!

 14ی بەفرانباری 1363ی کۆچی خۆری دوو پێشمەرگەی قارەمان و دڵسۆزی سازمانی خەبات و رێبازی پێرۆزی کوردایەتی لە دوای شەڕێکی قارەمانانە لەبەرامبەر هێزی داگیرکەری رژێمی خومەینی بەرگی پیرۆزی شە هادەتیان پۆشی و بەرەو بەهەشتی شەهیدانی کورد و کوردستان لە شەقەی باڵیان دا. بۆ ئەم ساڵیش بەرێزەوە یادی ئەو دوو شەهیدە سەربەرزەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرز رادەگرین و بیوگرافی و ژیاننامەکانیان یەک لە دوای یەک بڵاو دەکەینەوە.

سڵاو و درودی بێ پایان بۆ گیانی پاکی شەهید خەلیلی خۆشکەلام و شەهید تاهیر غەرقی و تێکرای شەهیدانی سازمانی خەبات "رێبازی پاک و بێ گەردی کوردایەتی"

یادی سەروەری گەل شه هید خەلیل محەممەدی ناسراو بە( خەلیل خۆشکەلام).

نوسینی: کاک بابه شیخ حسینی

بۆ گۆڕینی بارودۆخی ژیانی سەخت وپڕ چەرمەسەری زەحمەتکێشانی کوردستان، بۆ نەهێشتنی زولم و ستەم لە سەرشانی هەژارەکانی نیشتمان، بۆگۆڕینی ئاسەواری چەوسانەوەی گەلێک لە گەلێک وچینێک لە چینێک خەباتێکی سەخت ودرێژماوە پێویستە کە خاوەنی بیرو باوەری رەسەن وپێشکەوتوانە بێ ولەهەستی پاکی نەتەوایەتی جەماوەر هەڵ قوڵابێ. ڕێکخراوێک بۆ پێشرەوی پێویستە کە خاوەنی قەوارەیەکی ڕێک وپێک ورێبازێکی رەسەن وئامانجێکی بەرزو پیرۆز بێ. خەباتێک پێویستە پیاوانی به باوەر ئاڵای بخەنە سەر شان وهەموو دەسەڵاتێکی دەست کرد وپڕتاوانی مرۆڤ بەسەر مرۆڤدا رەد بکەنەوەو پاڵ پێوەنێن وە بەندەکانی دیلی وژێر چەپۆکەیی بشکێنن ورزگاری تەواوی مرۆڤ لە دەست هەموو زۆردارانی سەرزەوی بە دیاری بێنن. لەو مەیدانەدا ڕۆڵەکانی کوردستان ئەوانەی تامی تاڵی دەسەڵاتی تاوانباری داگیرکەریان چێشتووە ،بۆ سڕینەوەی شوێنەواری ستەم دەوری شۆڕشگێری خۆیان بینیوەو لە ڕێکخراوی پێشرەوی خۆیاندا هاوفکری وهاوکاریان کردووەو زۆر ڕۆڵە فیداکاریان کردووەته قوربانی.ڕۆڵەی شۆڕشگێری وەک شەهید خەلیل محەممەدی ناسراوبە(خەلیل خۆشکەلام) پێشمەرگەیەکی بە باوەر لە سەرەخۆ و هێمن وبەسەبروخۆڕاگر,پێشمەرگەیەک کە بە گژدا چوونەوەی دوژمنانی نەتەوە ونیشتمانەکەی بە واجبێکی نه ته وه یی و ئایینی و ئینسانی خوی دەزانی. پێشمەرگەیەک کە خومەینی ودارودەستە خوێن ڕێژو چەپەڵەکه ی به دوژمنی سەرەکی کومه لی مرووایه تی دەزانی. شەهیدخەلیل پێی وابوو کورد دەبێ بۆ چارەسەرکردنی ناتەواوییەکانی ژیانی کوردەواری هه ول و تەقەلا بکا، چونکه هەر ئامانجێک کە ئینسان بیهەوێ وەدەستی دەکەوێ و وەدەست دێ. لە هەمان کاتیشدا فیداکاری لە پێناو ئاواتدا بە سەرکەوتنی گەورە دەزانی . شەهید خەلیل پێی وابوو دەبێ گیانی له پێناو کورد وکوردستاندا لە دەست بدا. خوێنی بڕژێ وهەموو تاڵی وسوێری رێگای سەخت ودژواری شۆڕش بچێژێ . هه ر بویه لە ساڵی (1358)دا کە کوردستانی دابەش کراو دیسان کەوتە بەر پەلاماری توندی هێزەکانی رژێمی ئاخوندی وخەڵکی کوردستان بو بە نیشانەی تیری بە کرێگیراوەکانی خومەینی، شەهید خەلیل چەکی پارێزگاری لەگەل ونیشتمانی کردە شان وبە گژداگیرکەراندا چوەوە . ژیرانە بیری دەکردەوە وئازایانە هەڵمەتی دەبرد . هەر چەند شەهید خەلیل لاوێکی نەخوێندوار بوو بەڵام مانەوەی لە سەنگەری خەباتدا وبوونی لە گەل پێشمەرگەی خەبات هانی دا کە لە بیری خوێندن دابێ . هەر لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا دەستی کرد بە فێربوون تا توانی بخوێنێتەوە وبنووسێ. شەهید خەلیل پاش 5ساڵ پێشمەرگایەتی وقەبوڵی رەنج ودەردی دەربەدەری لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە ڕۆژی 14 بە فرانباری(1363) لە پشتی کیوەروی ناوچەی بانە لەگەڵ برای هاوسەنگەرو ڕۆڵەیەکی دیکەی ساوان کاک تاهیر ساوانی بە گوللەی دوژمنانی کوردستان پێکران وشەهید بوون وگیانی پاکیان بەرەو بەهەشتی بەرین باڵی گرت وئەرکی خەبات وتێکۆشانیان بۆ هاوبیروباوەرەکانیان بەجێ هێشت . لەو ڕۆژەدا بوو کە تەمەنی 28ساڵەیی کاک خەلیل کۆتایی پێهات وچوارکۆرپەی ساوای کە بریتی بوون لە 2کوڕ و 2کچ بۆ کوردستان وبۆ گەل بە یادگار بەجێ هێشت .

 

یادی سەروەری گەل شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)

عەلی بەهرامی

گەلی کورد کە گەلێکی خاک داگیرکراوی دیلی بەندی داگیرکەرانی کوردستانە، لە مێژ ساڵە دژمنان و داگیرکەران بە هەموو شێوەیەک دەیچەوسێننەوە و لەگەڵی توندوتیژن و رێگە نادەن لێوی بە هاوار بگەڕێ وه‌‌‌لامی داوا ره‌‌‌واکانی بە ئاگر و ئاسن ده‌‌‌ده‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌و هه‌‌‌وڵیانه‌‌‌ دەنگی کپ کەن. لە کوردستانی ژێردەستی رژیمی ئێران، حاڵی کورد زۆر خراپه‌‌‌و لەو مێژووە تاڵەی به‌‌‌ سەر کوردا هاتووە گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران ئازاری زیاتری چێشتوه‌‌‌ . رژیمی خومەینی کە بە ناوی دینەوە بەڵێنی بە خەڵکی ئێراندا کە ماف و ئازادیەکان بۆ گەلانی ئەو وەڵاتە بگێرێتەوە و دەسەڵاتێک لە ئێران دامەزرێنێ کە لە خزمه‌‌‌ت خەڵکدا بێ و بۆ خەڵک بێ، بەڵام زۆری پێنەچوو بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی سیستەم و دەسەڵاتێکی جێگیرکرد، کە رووی رژیمەکانی پێش خۆی سپی کرد، هەر زوو تاوی دا سەرکوت، و رێگەی بە هیچ داوایه‌‌‌کی ئازادیخوازی نەداو کەوتە گرتن و راوەدوونانی بیرجیاوازان و پەلاماردانی نەتەوە ژێردەستەکان کە بە هیوای هاتنەدیی مافەکانیان و کۆتایی هێنان بە بێ مافی و چەوسانەوە بەشداری ڕاپەرینە جەماوەریەکانی دژ بە رژیمی شایان کردبوو. نەتەوەی کورد لە ئێراندا کە هەر لە دوای دابەش بوونی وەڵاتەکەی، ملی بە زۆرداری نەداوە و لە هەموو دەرفەتێک کەڵکی وەرگرتووە بۆ رزگاری نیشتمانی و وەدەرنانی داگیرکەران، بە دەرکەوتنی رووی راستی رژێمی خۆسەپێنی خومه‌‌‌ینی و درۆ و دەلەسەی دەسەڵاتداران،  تاوی دایە دیفاع و له‌‌‌ خۆی دژایەتی ئەو دەسەڵاتە، وە ئامادە نەبوو پێملی زۆرداریەکانیان بێ و رێگەی بەرخۆدان و بەرنگاری گرتەبەر. کوڕانی کوردەواری پۆل پۆل پەیوەستی ریزەکانی پێشمەرگە دەبوون و سینگیان دەکردە قه‌‌‌لغانی خه‌‌‌ڵک و سەنگەری دیفاع لە نیشتمان و نەتەوەی کوردی تینووی ئازادیان چۆڵ نه‌‌‌ده‌‌‌کرد.

 یەکێ لەو لاوانەی بۆ دیفاع لە خاک و گەل وەک بەوری بەیان لە داگیرکەران ڕاپەڕی و چەکی پڕ شانازی پێشمەرگایەتی لە شان کرد شەهید تاهیر غەرقی بوو، شەهید تاهیر لە خانەوادەیەکی هەژارداو ساڵی ۱۳۴۴ ی کۆچی خوری، له گوندی ساوانی ناوچەی بانە، مەڵبەندی سوارچاکانی سازمانی خەبات چاوی به جیهانی پر مه ینه تی کوردا هه‌‌‌لینا، ئەو ساوانەی خەڵکە شۆرشگێرەکەی هەمیشه پشتیوانی سازمانی خەبات بوون و ساوان وەک بێشەی شێرەکوڕانی سازمانی خەباتە و ٦ کەس لە رۆڵە ئازاو ئازادەکانی پێشکەش بە رێبازی پڕ سەروەری سازمانی خەبات کردووە.

شەهید تاهیر لە تەمەنی لاویه‌‌‌تیدا پەیوەندی بە سازمانی خەباتەوە کرد و بوو بە پێشمەرگە و لە هێزی شەهید مامۆستا سەید خەلیل ئەرکی پێشمەرگایەتی پێ سپێردرا. شەهید تاهیر لاوێکی لە دڵان شیرین، رووخۆش و چوست و چالاک، وه دڵخۆش بوو بە رێبازەکەی و شانازی ئەوە بوو سازمانی خەبات و پێشمەرگەکانی لە ترۆپکی سەرکەوتندا ببینی.

لە دوای شەڕێکی قورس و قارەمانانە دژ بە هێزە زۆر و بۆرەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران لە پشتی کیوەرۆی ناوچەی بانە، بەداخەوە لەگەڵ هەواڵێکی دا بە ناوی شەهید خەلیل خۆشکەلام لە ۱۴ی بەفرانباری۱۳٦۳دا بە گوللەی داگیرکەران پێکران و به پله ی به رزی شه هاده ت گه یشتن و بە خوێنی خۆیان رەوایی بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلی کوردیان مۆر کرد و رێبازەکەیان وەک یادگار بۆ هاوڕێکانیان بە جێهێشت و بەرەو بەهەشتی شەهیدانی کوردو کوردستان لە شەقەی باڵیان دا.

 یادی به رز و ریگای پر ریبوار بی.


7 ساڵ و 10 مانگ و 17 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرز و پیرۆز بێ یادی شەهیدانی 14ی بەفرانبار، شەهیدی فەرماندە خەلیل محەمەدی (خۆشکەلام) و شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)

بەرز و پیرۆز بێ یادی شەهیدانی 14ی بەفرانبار، شەهیدی فەرماندە خەلیل محەمەدی (خۆشکەلام) و شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران