حەمزە سواری، سەعید ماسووری و ئەحمەدرەزا حائریزادە، سێ زیندانیی سیاسی، نامەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە بەرپرسیارێتیی هەر ڕووداوێک و مەترسیی خستنە سەر ژیانی زیندانییانی سیاسی لە زینداندا لە ئەستۆی داواکاری گشتیی تاران، جێگرەکەی، دەزگای قەزایی و ڕێکخراوی زیندانەکانە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، ئەم سێ زیندانییە سیاسییە ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە کوشتنی سیستماتیک و کوشتنی سپیی زیندانییانی سیاسی لە لایەن سیستەمی قەزاییەوە دەربڕی.
لەم نامەیەدا، لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە چارەسەر نەكردنی دوو زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی ئەفشین بایمانی و سامان یاسین و هەروەها بیرهێنانەوەی مەرگی چەندین زیندانیی سیاسی، داواكاری هەرچی زووتر پێدانی مۆڵەتی چارەسەری پزیشكی بۆ ئەفشین بایمانی و سامان یاسین بوون.