سی.ئێن.ئێن لە راپۆرتێکدا نووسی: هەندێ لە رەقیبە
کۆماریةکانی ترامپ گوتیان رێکەوتنی ناوکەیی دەدڕێنن. دۆناڵد ترامپ کە دژ بە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران بووە، دەبێ چاوەڕێ بکەین بزانین ساڵی 2017 چی دەبێ.
کارناسێکی کار و باری دەرەوەی تایبەت بە شۆرای ئوروپا دەڵێ: ئێ/ە نازانین دۆناڵد ترامپ چی دەکات؟
دۆناڵد ترامپ وتوویەتی رێکەوتنی ناوکەیی کارەساتە. ئەو پێداچوونەوە بەو رێکەوتنەدا دەکات و دووبارە بە مەرجی نوێوە وتووێژ لەسەر ئەو رێکەوتنە دەکا. بە زمانێکی دیکە ناوبراو پشت بە لایەنگرەکانی دەبەستێ. ئایا نارازین لەوەی لەم رێ:ەوتنەدا قازانجەکانی ئەمریکا دابین نابێ. ئایا ئەوان بە دوای ئەو قازانجانەوەن کە لە هەڵوەشانەوەی ئابڵوقەکان دەستیان دەکەوێ.
هاوکات هێ،دێ لە رەقیبە کۆماریخوازەکانی دۆناڵد ترامپ دەڵێن ئەوان رێکەوتنی ناوکەیی دەدرێنن. بەڵام ترامپ وتووێەتی کە ئەمریکا لە پێوەند بە شیوەی سات و سەودا لەگەڵ رژێمی ئێران یان بە جیددی کونترۆڵیان دەکات یان مەرجەکانی رژێکەوتنی ناوکەیی قورستر دەکا. هەر چۆنێک بێ بە هاتنی ترامپ کار بۆ رژێمی ئێران حەستەمتر دەبێ.
بە هۆی ئەو هەڵوێستانەوە، ئێمە بە دروستی نازانین دۆناڵد ترامپ لە بەرامبەر رژێمی ئێراندا چی دەکات.