ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، سیاوەش سوڵتانی کوڕی کوبرا شێخە، یەکێک لە شەهیدانی شۆرشی ژینا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهابادەوە گیراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سیاوەش سوڵتانی و بە پەنا بردنە بەر توندوتیژی گرتوویانە کوبرا شێخە، تەمەن ٥٩ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا، دوای پرسەی ئیسماعیل مەولوودی، یەکێک لە شەهیدانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم شەهید کرا.