رۆژی چوارشەممە 15ی بەفرانباری 1395، هەوالدەری رۆیتێر هەواڵی دا کە مەولود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەرەوەی تورکیە داوای لە رژێمی ئێران کرد کە فشار بخانە دەستو پێوەندەکانی و حکومەتی سوریە بێنێ بۆ ئەوەی ئاگربڕی سوریە پێشێل نەکەن.
ناوبراو وریایی ئەوەی دا کە پێشێلکاری ئاگربڕ، وتووێژەکانی ئاشتی خستۆتە مەترسیەوە.
چاووش ئۆڵوو بە هەواڵدەری (ئاناتۆلی) تورکیەی وتووە کە لەگەڵ روسیە لەسەر ئابڵوقەی ئەو کەسانەی رێکەوتنی ئاگربڕ پێشێل دەکەن، کار دەکەن. ناوبراو هۆشتاری دا وتووێژی ئاشتی کە لەلایەن مۆسکۆ لە ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان ئامادە دەکرێ، ئەگەر پێشێلکردنی رانەگیرێ شکست دەهێنێ.
|