محەمەد ئازاد" کە یەکێک بوو لە قوربانییانی تەقەی بە ئەنقەستی بەکرێگیراوانی رژیمی ئێران لە چاوی ناڕازییان، دوای ماوەیەك بەرگەگرتنی ئازاری برینداربوون و فشاری ئیتلاعاتی رژیم کۆچی دوایی کرد.محەممەد ئازاد لە کاتی شۆرشی ژینا، لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ لە لایەن بەکرێگیراوانی خامنەیی خیانەتکارەوە لە گەڕەکی سەتارخانی تاران تەقە لە سەر و سك و چاوی ڕاستی كرا.ناوبراو لە ڕێگای ئازادیدا چاوی ڕاستی لە دەست دا، گوللەی ساچمەی دیكەش لە شوێنی مەترسیدار لە جەستەیدا مابوونەوە کە هەرگیز دەرفەتی چارەسەرکردنی بۆ نەڕەخسا.محەممەد ئازاد، تەمەن ٤٨ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، سەرەتا چاوی و دواتر لە ڕێگای ئازادیدا کۆچی دوایی کرد.