ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣،کۆڵبەرێک بە ناوی ئەمیر ئەحمەدی تەمەن ٢٣ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵ بوون بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر ئەحمەدی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە دوای ئەوەی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکان تەقەی لێ کراوە، بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.