گرتووخانەی ناوەندی شاری مەهاباد یەک لەو گرتوخانانەی ئێرانە کە ژمارەیەکی زۆری زیندانی سیاسی ـ عەقیدەتی مەحکوم بە ئێعدامی لێ راگیراوەو لە باری کەل و پەل و تەندروستی و پاک و خاوێنیەوە لە رەوشێکی زۆر خراپدایە.
گرتووخانەی ناوەندی شاری مەهاباد یەک
لەو گرتوخانانەی ئێرانە کە ژمارەیەکی زۆری زیندانی سیاسی ـ عەقیدەتی مەحکوم بە ئێعدامی لێ راگیراوەو لە باری کەل و پەل و تەندروستی و پاک و خاوێنیەوە لە رەوشێکی زۆر خراپدایە.
ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەوە دەنووسێ: بە شێوەی مامناوەند 450 بەندیی لە گرتووخانەی ناوەندی مەهاباد راگیراون، ئەوە لە حاڵکێدایە ئەو گرتووخانەیە تەنیا 330 تەختی خەوی بۆ زیندانیەکان تێدایە و باقی زیندانیەکان مەجبور لە سەر عەرزەکە دەخەون.
لەو ژمارە زیندانیەی لە گرتووخانەی مەهاباد دا راگیراون، 320 کەس لە پێوەند بە مەوادی هۆشبەر بەند کراون، 55 کەس لە پێوەند بە خواردنەوە کحولیەکان و قاچاخی مەشروبات، نزیک بە 20 کەسیش لە پێوەند بە تاوانی ماڵی و دارایی و 21 کەسیش دیکەش بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتین.
لە نێو بەندکراوانی پێوەندیدار بە مەوادی موخەدیر نزیک بە 200 کەس بە تۆمەتی قاچاخی مەوادی شیشە حوکمی ئێعدامیان بۆ براوەتەوە.
هەروەها لەو بەندیخانەدا ژمارەیەک مێرمنداڵیش راگیراون کە سەبارەت بە دۆخی ئەوان هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
گرتووخانەی ناوەندی شاری مەهاباد پێنج بەشی هەیە، بەشی یەکەم تایبەت بە کەسانی موعتادە. ئەو بەشە 65 تەختی خەوی تێدایە بەڵام 130 بەندکراوی تێدا راگیراوە. بەشی دووهەم، ژووری 3 شوێ،ی راگرتنی بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتیە و ژمارەیەک لەو بەندکراوانە لە بەشی پێنج کە بە بەشی نەخۆشانی رەوانی ناسراوە رادەگیرێن. لە بەشی سێ دا بەندکراوانی پێوەندیدار بە مەوادی موخەدیر و مەشروباتی ئەلکولی رادەگیرێن.
بەشی چواریش کە بە بەندی مێرمندالان ناسراوە، کراوەتە شوێنی مەحکومانی قاچاخی مەوادی هۆشبەر و مەشبروباتی ئەلکولیش.