ڕۆژی هەینی 9ی خەرمانان کۆلبەرێک بە ناوی خەلیل چەلەبی دانیشتووی شاری ڕەبەت سەر بە شاری "سەردەشت" لە کاتی چوون بۆ کاری کۆڵبەری لە سنووری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی جێگیر لە سنووری بانە، بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەر بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تاران گوازراوەتەوە .
بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کۆڵبەرە بە سەختی لە پشتیدا بریندار بووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران نەشتەرگەری بۆ کراوە.