سەعید شێرزاد بەندکراوێکی سیاسی کوردە کە بۆ هاودەنگی لە گەڵ زیندانیانی ماف پێشێلکراو وەک پارچەکردارێک بۆ سیاسەتی سەرکوتگەرانی هێزەکانی رژێم دەرحەق بە زیندانیان، مانی لە خواردن گرتووەو مانگرتنەکەی یەک مانگی تەواوە بەردەوامەو لە ئێستادا لە باردۆخێکی خراپی جەستەیی دایە.
سەعید شێرزاد بەندکراوێکی سیاسی کوردە
کە بۆ هاودەنگی لە گەڵ زیندانیانی ماف پێشێلکراو وەک پارچەکردارێک بۆ سیاسەتی سەرکوتگەرانی هێزەکانی رژێم دەرحەق بە زیندانیان، مانی لە خواردن گرتووەو مانگرتنەکەی یەک مانگی تەواوە بەردەوامەو لە ئێستادا لە باردۆخێکی خراپی جەستەیی دایە.
هەر بۆیە ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی لە گرتووخانەی رەجایی شار پشتیوانیان لە مانگرتنەکەی ناوبراو کردوە.
بەپێی هەواڵە کان، چواردە زیندانیی سیاسی_عەقیدەتی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووتەوە لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج کە تێدا پشتیوانیی خۆیان لە داواکاری، سنفی، ڕەوا و یاسایی سەعید شێرزاد دووپات کردەوە.
هەواڵدەریەکان لەو بارەوە دەنووسن: مانگرتنی ئەو زیندانییە تەمەن ٢٩ ساڵەیە بووەتە هۆی دابەزینی کێش و فشار خوێن و لەگەڵ ئێشی گورچیلەش بەرەوڕوو بووتەوە.
زیندانیانی ساڵۆنی ١٢ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە نامەیەکدا ویڕای پشتیوانیی خۆیان نیگەرانیان لە پێشهات و لایەنە نەرێنییەکانی مانگرتن لە خواردنی درێژماوە لە تەندروستی جەستەیی ناوبراو دەربریوە و داوای پێڕاگەیشتن هەرچی زووتر بە دۆخی سەعید شیرزاد دەکەن.
سەعید شێرزاد کە لە نێوەڕاستی ئەو حەوتوویەدا نەیهێشتبوو سێرۆمی بۆ هەڵواسن، وتوویەتیØ› "با لەبەر دەنگی بێ دەنگانی نێو زیندان، مانگرتنەکەم تاکوو ڕۆژی سییەم بەردەوام بێ."
ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، خەڵکی شاری کرماشانەو بەتۆمەتی کۆبوونەوەو تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی حوکمی 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە، نامەیەکدا کە ڕەوانەی دەرەوەی زیندانی کردبوو ئاماژەی بە "بێڕێزی بەردەوامی مەئمووان بە بنەماڵەی زیندانیان، دەستبەسەر کردنی ئەندامانی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی، پێشگرتن لە ڕەوانەکردنی زیندانیانی سیاسی بۆ ناوەندی دەرمانی و ئازار و ئەشکنجەی زیندانی سیاسی و ڕەوانەکردنیان بە زۆرەملی بۆ دادگاە، بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕیبوو مانگرتن لە خواردنی راگەیاندبوو.
شاهین ئیقدامی، فەرید ئازموودە، بێهزاد تەرحمی، سەعید پوور حەیدەر، خالید حەردانی، لەتیف حوسێنی، واحید خەلووسی، وەحید تیز فەهم، پەیام مەرکەزی، سەعید ماسووری، سەعید ڕەزاییان، کەیوان ڕەحیمیان، جابر عابدینی و ئیبراهیم فیرووزی لە واژۆکەرانی نامەی پشتیوانی لە سەعید شێرزاد بوون.