پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی خەرمانانی 1394

 گواستنەوەی دوو زیندانی سیاسی کورد بۆ زیندانەکانی ورمێ و مەهاباد
سامان نەسیم و یۆنس ئاقایان دوو زیندانی سیاسی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژێمی ئاخوندییەوە بۆ زیندانەکانی ورمێ و مەهاباد گوازرانەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی شەممە 28ی خەرمانانی 1394، دوو زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی سامان نەسیم و یۆنس ئاقایان لە زیندانی ناوەندی زەنجانەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ورمێ گوازرانەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەر لە بەیانی دوێنی یەکشەممە 29ی خەرمانانی 1394، سامان نەسیم بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ و یۆنس ئاقایان بۆ زیندانی مەهاباد گوازرانەوە. جێگەی باسە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری گواستنەوەی ئەم دوو زیندانییە سیاسیە کوردە روون نەبووەتەوە.
ئەندامێکی سپای پاسداران لە ورمێ کوژرا
 ئەندامێکی چالاکی بەسیج لە شاری ورمێ لە بەردەم دووکانێک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوە تەقەی لێکراوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئیوارەی دوێنی رێکەوتی ٢٩ی خەرمانان، لەیەکێک لە کۆڵانەکانی گوندی "دزەی مەرگەوەڕ"ی سەر بە شاری ورمێ ئەندامێکی بەسیج بە ناوی حوسێن‌ پووری لەلایەن کەسانێکی نەناسراوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژراوە. حوسێن پووری ئەندامی ناسراوی "پاسدارن افتخاری" رێکخراوی بەسیج لە شاری ورمێ بووە.حوسێن پووری لە ناو خەڵکدا بە حوسێن بێریڤان ناسراوە و یەکێک لە سەرکردەکانی بەسیج لە ناوچە سنوورییەکانی مەرگەوەڕی ورمێ بووە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو ئەندامەی سوپا لەم چەند ساڵەی دوایدا لە ئازار و ئەشکەنجەی " سیستماتیک"ی لاوان و کۆڵبەراندا دەستی هەبووەو لایەن ناوەندە ئەمنیەتەکانی حکوومەتییەوە پشتیوانی لێدەکرا.

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی سنە و کرماشان
لە نارەزایەتی بە زۆربوونی ماڵیات و دەرکردن لە سەر کار کۆمەڵێک لە شارۆمەندانی شارەکانی سنە و کرماشان کۆبوونەوەی نارەزایەتییان بەرێوە برد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەیر لە بەیانی رۆژی شەممە 28ی خەرمانانی 1394، کۆمەڵێک لە دووکاندارانی شاری سنە لە شەقامی شەرێعەتی بە نارەزایەتی بە زۆربوونی ماڵیات لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە دووکانەکانیان داخست و رایانگەیاند کە لەم هەل و مەرجەدا کە هەڵاوسان و بێکاری گەیشتووەتە لوتکە ئەوان ناتوانن وەها واڵیاتێک بدەن. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، لە رۆژی شەممە 28ی خەرمانان، کۆمەلێک لە کرێکارانی خەدەماتی شۆرای شاری کرماشان لەسەر کارەکانیان بە بێ هیچ هۆکارێک دەر کران کە بوو بە هۆی کۆبوونەوەی نارەزایەتی کرێکارانی دەر کراو لە بەردەم شۆرای شاری کرماشان و خوازیاری گەرانەوەیان بۆ سەر کارەکانیان بوون. جێگەی باسە کە ئەو کرێکارانە هۆکاری دەرکردنەکەیان بۆ ئەو گێرایەوەو کە سەرۆکی شۆرای شار ئەیەوێت خزم و ناسیاوەکانی خۆی لە جێگای ئەو کرێکارانە دابمەرزێنێت.

ژنان و خوێنداران زۆرترین رێژەی بێکارانی ئێران پێک دێنن
ناوەندی ئاماری رژێمی ئاخوندی بڵاوی کردەوە کە ژنان و خوێندکاران زۆرترین ئاماری کۆمەڵگای بێکاران لە ئێران پێک دێنن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی شەممە 28ی خەرمانانی 1394، ناوەندی ئاماری رژێمی ئاخوندی لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە، 57 لەسەدی پیاوان و تەنیا 10 لە سەدی ئەو ژنانەی کە گەیشتونەتە تەمنی کار، کاریان هەیە. بە پێی ئەم راپۆرتە، نرخی بێکاری بۆ ژنان 19 لەسەد و بۆ لاوان نزیک بە 21 لەسەدە و بۆ ئەو خوێندکارانەی کە خوێندنیان تەواو کردووە 36 بۆ 48 لەسەدە. جێگەی باسە کە کارناسانی ئابووری رێژەی بێکاری لە ئێراندا نزیک بە 10 میلیۆن کەس بەراورد دەکەن.

کسیک: بە رۆیشتنی رژێم بە لای چەکی ئەتۆمیەوە بژاردەی نیزامیمان دەبێت
کسیک پاڵێوراوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئەگەر رژێمی ئاخوندی هەوڵی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات بژاردەی نزامیمان دەبێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کسیک کە خۆی بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاڵاوتووە بە تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێنی وتی، لەمەر رژێمی ئاخوندی هەموو قسەی من ئەوەیە کە دەبێت ئەم رێکەوتننامەیە چاودێری بکەین و ئەو کەسانەی کە لە ئێرانن لە ئەگەری پێشێلکردنی رێکەوتننامەکە لێکۆڵینەوەیان لێ بکەین، گەمارۆکان وەگەر بخەینەوە و بابەتەکە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان باس بکەین. بە پێی ئەم راپۆرتە، کسیک وتی، ئەگەر من بزانم کە ئەوان بە دوای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمییەوەن بە دڵنیاییەوە بژاردەی نیزامی لەسەر مێز دەبێت.

ئەمەریکا پەنابەری زیاتر وەردەگرێت
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کیری ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لە کاتێکدا هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەرانی سوریا دەدەن ئەمەریکا لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو ژمارەی وەرگرتنی پەنابەران لە سەرانسەری جیهاندا زیاد دەکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، جان کیری لە  کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ وەزیری دەوەی ئەڵمانیا فرانک واڵتەر شتێنمایەر ڕایگەیاند ئەمەریکا 85 هەزار پەنابەر لە سەرانسەری جیهانەوە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا وەردەگرێت و هەتا ساڵی 2017 ئەم ژمارەیە دەگاتە 100 هەزار کەس. هەرچەندە کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن هەمو ئەو ژمارەیەی کە زیاد کراوە پەنابەرانی سوریایی نابن. کۆشکی سپی پێشتر ڕایگەیاند 10 هەزار پەنابەری سوریایی لە ماوەی ساڵی داهاتوو وەردەگرێت.

بە پێی راپرسیێک لە تورکیە ده‌‌‌نگه‌‌‌کانی‌ ئاکپارتی‌ که‌‌‌مده‌‌‌که‌‌‌ن ‌‌
به‌‌‌پێی‌ راپرسییه‌‌‌ک که‌‌‌ له‌‌‌م مانگه‌‌‌دا ئه‌‌‌نجامدراوه‌‌‌ ده‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌ که‌‌‌ ئاستی‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌رێتی‌ پارتی‌ داد و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان (ئاکپارتی‌) له‌‌‌ که‌‌‌مبوونه‌‌‌وه‌‌‌دایه‌‌‌، ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌یشده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ ئاکپارتی‌ به‌‌‌رێژه‌‌‌ی‌ 1.6 ی‌ ده‌‌‌نگه‌‌‌کانی‌ داده‌‌‌به‌‌‌زێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەم راپرسییە ئه‌‌‌وه‌‌‌ش روونده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌ستهێنانی‌ ده‌‌‌رنجانمێکی‌ وا ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ پارتی‌ داد و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان نه‌‌‌توانێت له‌‌‌دوای‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌ په‌‌‌رله‌‌‌مانییه‌‌‌که‌‌‌ی‌  داهاتوو به‌‌‌ ته‌‌‌نیا حکومه‌‌‌ت پێکبهێنێت. پارتی‌ داد و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان که‌‌‌ ته‌‌‌وژمێکی‌ ئیسلامیانه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ و ئه‌‌‌ردۆغان دایمه‌‌‌زراندووه‌‌‌، بۆ یه‌‌‌که‌‌‌مینجار له‌‌‌دوای‌ ساڵی‌ 2002ه‌‌‌وه‌‌‌ توانای‌ تاکلایه‌‌‌نه‌‌‌ پێکهێنانی‌ حکومه‌‌‌تی‌ له‌‌‌ده‌‌‌ستدا ئه‌‌‌ویش به‌‌‌هۆی‌ به‌‌‌ده‌‌‌ستهێنانی‌ رێژه‌‌‌ی‌ 40%ی‌ ده‌‌‌نگه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌ په‌‌‌رله‌‌‌مانییه‌‌‌که‌‌‌ی‌ حوزه‌‌‌یرانی‌ رابردوو. به‌‌‌دوای‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌شدا حکومه‌‌‌تی‌ کاتی‌ پێکهێنراوه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نه‌‌‌کان تێیدا به‌‌‌شدارن. به‌‌‌پێی‌ راپرسییه‌‌‌که‌‌‌ی دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ی‌ جیریتچی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ گه‌‌‌لان (هه‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌) رێژه‌‌‌ی‌ ده‌‌‌نگه‌‌‌کانی‌ له‌‌‌ 13.1%ه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ 13.5% به‌‌‌رزده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌.


9 ساڵ و 2 مانگ و 3 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 30ی خەرمانانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران