پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رۆژنامەی حکومەتی ئیبتکار: کێشەی نێوان سەرانی نیزام خەڵک تووشی بێ باوەڕی و رەش بینی دەکا

رۆژنامەی حکومەتی ئیبتکار: کێشەی نێوان سەرانی نیزام خەڵک تووشی بێ باوەڕی و رەش بینی دەکا

رۆژی پێنج شەممە 16ی بەفرانباری 1395 رۆژنامەی حکومەتی ئیبتکار لە وتارێکدا نیگەرانی خۆی لە شەڕ و کێشەی نێوان باڵەکانی رژێم و بەتایبەت کێشەی نێوان ئاخوند رۆحانی و ئامولی لاریجانی دەربڕیوەو نووسیویەتی: رۆحانی دەڵێ، ئامولی لاریجانی وەلام دەداتەوە.

 نەوبەخت شیی کردنەوە دەدا، موحسینی ئێژەیی وەڵام دەداتەوە. دادستان هەڵوێست دەگرێ، راوێژکار و جێگری سەرۆک کۆمار کاردانەوە نیشان دەدەن. ئەوە کورتەیەکە لە قسەو باسی بەرێوەبەرانی دوو دەزگای بەرێوەبەری و دادوەری لە رۆژانی رابردوودا.

ئەو رۆژنامە هەروەها نێگەرانی خۆی لە رەنگدانەوەی ئەو رەوشە لە نێو جەماوەر و تۆرە کۆمەلایەتیەکان بەو شێوە دەربڕیوە: لە راستیدا ئەم رۆژانە جەماوەر بووەتە "در"ی پەندی "بە در می گوید کە دیوار بشنود". جەماوەر ئەم رۆژانە مێزی پێنگ پۆنگێکن کە بەرپرسانی دوو دەزگا قسەکانیان لە سەری لە یەکتر دەگرن. بەو حاڵەش دەبێ لەبیرمان بێ کە ئەو مێزە بەو شێوە نیە کە توند و تۆڵ و خۆراگر بێ و ئەو باسانە کاریگەری تێ نەکا.

ئەو رۆژنامەیە سەبارەت کاریگەری ئەو درزەی لە نێو بەرپرسان کەوتووە بەوشێوە باس دەکا: بەدەر لە راستی و دروستی ئەو شتانە لەو کێشانەدا ئاشکرا دەکرێن، وێنەیەکی کە بەو هۆیەوە لە مێشکی جەماوەردا دروست دەبێ، پێش شکاندنی بەرامبەر بێ، ئەو پرسیارە دروست دەبێ کە بەرپرسان چ شتێکی دیکەیان لەو خەڵکە شاردۆتەوە کە بە وەلی نێعمەت ناودەبرێن و مەشروعیەت بە نیزام دەدەن. ئەو شەر و کێشانە ئەو روانین و پروپاگەندانەی کە بەردەوام لەسەر بەرپرسان دەگوترێ، بەهێزتر دەکا.

رۆژنامەی ئیبتکار لە کۆتاییدا نیگەرانی خۆی لەسەر بێ باوەری خەڵک بە نیزام  نووسیوەو دەڵێ: لە بنەڕەتدا شەرە قسە و کێشەی نێوان بەرزترین بەرپرسانی نیزام و بە گشتی نیوان دەزگاکانی وەلات، لەگەڵ ئەوەی دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشە لە نێو خەڵدا، دەتوانێ‌ بێتە هۆی ئەوەی خەڵک بە کارکردی دەزگاکانی نیزام بێ باوەڕ و رەش بین بکا. لە راستیدا وەها رەوشێک دەبێتە هۆی ئەوەی کە خەڵک لە هەر کەم و کوڕی یان کارکردی باشیشدا بە دوای پێوەندی و هەڵسووکەوتی دەزگاکاندا بگەڕێن.

7 ساڵ و 10 مانگ و 15 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رۆژنامەی حکومەتی ئیبتکار: کێشەی نێوان سەرانی نیزام خەڵک تووشی بێ باوەڕی و رەش بینی دەکا

رۆژنامەی حکومەتی ئیبتکار: کێشەی نێوان سەرانی نیزام خەڵک تووشی بێ باوەڕی و رەش بینی دەکا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران