ئەمجەد ئەمینی باوکی شەهید ژینا ئەمینی لە سەروبەندی دووهەمین ساڵیادی کوشتنی حكوومەتیی ژینا و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی "ژن، ژیان، ئازادی بە ڕادیۆ فەردای ڕاگەیاند:
ئەگەر حکوومەتی ئێران بەربەستەكانی ساڵی ڕابردوو دروست نەكات، بە پێی بانگەواز و داواکارییە زۆرەکانی خەڵک، ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شۆڕش لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان بەڕێوە دەچێت.
ئێمەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی وەک هەر بنەماڵەیەكی داغداری ئێران، پێمانخۆشە و مافی خۆمانە کە ڕێوڕەسمی نەریتی و ئایینی ساڵیاد بۆ ئازیزانی لە دەست چوومان بەڕێوە ببەین.