چەکدارانی نەناسراو ئۆتۆمبێلی مەئمورانی فراجایان لە میرجاوە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ مەئموری فراجا کوژران و هەروەها هاووڵاتییەکی بەلووچ کە بەلایاندا تێدەپەڕی بریندار بوو.
ناسنامەی هێزە نیزامییەکان "ئەمیر ئیبراهیم زادە"، "پارسا سوزەنی" و "ئەمین نارۆیی" ڕاگەیەندراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی بریندارەكە لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەمپەینی چالاکانی بەلووچ، بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو چەکدارانە دوای ئەوەی هێزە نیزامییەکانیان کردە ئامانج، لەو شوێنە هەڵهاتوون. تا ئێستا هیچ گرووپێك بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.