جەواد عەزیزی، هاووڵاتیی خانەنشینکراو و لە چالاکانی مافی خانەنشینان لە کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە گیرا و بۆ ئیتلاعات گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان جەواد عەزیزی هاووڵاتیی خانەنشینکراوی دانیشتووی کرماشان و لە چالاکانی مافی خانەنشینان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارە گیرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی پشکنینی ماڵەکە دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی لەوانە مۆبایلی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی گیران و، تۆمەتە سەپێندراوەکان لە دژی ئەم هاووڵاتییە خانەنشینکراوە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.