هاووڵاتییانی کورد لە شارە جیاوازەكانی وەک سنە، مەهاباد، کرماشان، مەریوان، سەقز، بۆكان، بانە، ڕەوانسەر و هتد، لە دووهەمین ساڵڕۆژی کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی و کوشتنی لاوانی ناڕازی لە لایەن رژیمی ٸێرانەوە، مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند.
ئەم مانگرتنە بە بانگەوازی پێشووی سازمان و حیزبەکانی کوردستانی ٸێران و ڕێکخراوە مەدەنی و سیاسییەکان و چالاکانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی كرا. بە پێی ٸەو گرتە ویدۆیانەی لە تۆرە کومەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە خەڵکی کوردستان بە یەکدەنگی بەدەم داواکاری مانگرتنەکەوە هاتوون.