رۆژی شەممە، ١٤ سێپتەمبەری ۲۰۲٤، ژمارەیەکی به‌رچاو لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا کرد کە بەبۆنەی دووهەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نۆروێژ رێکخراوبوو. لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک پەیام و سروودی شۆڕشگێڕانە پێشکەش به ئامادەبووان کرا و لە بڕگەیەکی بەرنامەکاندا کاک مەحموود یوسفی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی نۆروێژ، پەیامی کۆمیتەی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م شێوه‌ی خواره‌بوو:
دۆستان و ئاماده‌بوانی به‌ڕێز
درود و سڵاو بۆ ڕۆحی گه‌شاوه‌ی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی ئێران و کوردستان.
ئەمڕۆ بۆ دووهەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا، شۆڕشی نەتەوەکانی ئێران لە دژی ڕژێمی ستەمکاری ولایەت فەقیه لێرە کۆبووینەوە. دوو ساڵ بەسەر سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی خەڵکی ئێران و بەتایبەت ڕاپەڕینی خەڵکی شارەکانی کوردستانی ئێران تێدەپەڕێت. ژینا (مه‌هسا) ئەمینی، کچێکی بێ تاوانی کورد کە بۆ دیداری هاوڕێکانی بۆ تاران سەفەری کردبوو، بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیجباری لە لایەن هێزە سەرکوتکەر و تاوانکارییەکانی ئاخوندیەوە لێیدرا و شەهید کرا. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه مه‌زن و شکۆداره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، هەر لە ڕۆژی بە خاک سپاردنی ژینا لە گۆڕستانی ئایچی شاری سەقزەوە، دەستی پێ کرد و زۆربەی شارەکانی ئێران بەتایبەت کوردستانی گرته‌وه و خه‌ڵکی تێکۆشه‌ر و قاره‌مان، بە ڕژانە سەر شەقامەکان و مانگرتن، ناڕەزایەتی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌دا ده‌ربڕی. هاوڕێیانی ئازیز! سەرەڕای ئەوەی کە شه‌هیدکرانی ژینا تاوانێکی دڕندانە بوو، بەڵام بەڵگەیەکی دیکەی دژمنایەتی ڕژیمی ئاخونده‌کان بوو بەرامبەر بە خەڵکی ئێران به‌گشتی و بەتایبەتی گەلی کورد و پێکهاتەی ژنان. هه‌ر بۆیه ئه‌و شۆڕشه سه‌رتاسه‌ریه، ڕه‌وتێکی نوێی له خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری هێنایه ئاراوه و گه‌لانی ئێرانی دژ به سیاسه‌تی کوشتن و بڕین و جینایه‌ته‌کانی ئه‌م ڕژیمه، خۆڕاگرتر کرد. سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ژینا هەر له سه‌ره‌تاوه ناوەڕۆکێکی جیاواز و ئاسۆیەکی ڕوونی بەخشی به خەباتی ڕزگاریخوازی و ئیراده و زەمینەی یەکگرتوویی لە نێوان هەموو چین و توێژ و تاکەکانی ئێران‌دا پته‌وترکرد.
هه‌ر چه‌نده له‌م شۆڕشه‌دا که زیاتر له ٧ مانگی خایاند، هه‌زاران گه‌نج و لاو، لە ژن و کچ و کوڕ و مێرمنداڵ، بە دەستی ڕەشی ڕژیمی دێوەزمەی شەڕ، شەهید و برینداربوون و به هه‌زارانیش له‌لایه‌ن رژێم و چڵکاوخۆرانی کۆماری پەت و سێدارەی ئێران گیراون و لە گرتووخانەکاندا بە تووندترین شێوە شکەنجە دران و به‌داخه‌وه به‌شێکیان له ژێر شکه‌نجه‌دا شه‌هیدبوون، به‌ڵام په‌یامی خه‌ڵکی ئێران بۆ ڕژیمی نه‌گریسی ئاخونده‌کان ئه‌وه‌بوو که به‌یه‌کگرتوویی ڕوبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و زوڵم ده‌بنه‌وه و هیچ سه‌رکوت و جینایه‌تێک ناتوانێ ڕێ به‌کاروانی ئازادی گه‌لانی ئێران بگرێ. ئه‌و ڕاستیه‌ش بۆ هه‌موو ووڵاتانی دنیا ڕوون بۆوه، که ئه‌م ڕژیمه له هیچ جینایه‌ت و زوڵمێک دژ به خه‌ڵکی ئێران خۆی نابوێرێ و له پێناو درێژه‌دان و مانه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا، ئاماده‌یه به‌دڕندانه‌ترین شێوه روبه‌ڕوی خه‌ڵک بێته‌وه و جینایه‌تی کۆمه‌ڵکوژی و دژه ئینسانی ئه‌نجام بدات. به‌شداربوانی هێژا ! لە دووهەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینادا، شاهیدی به‌رده‌وامی زوڵم و چەوسانەوەی جینایه‌تکارانه‌ی ئه‌م ڕژیمه دیکتاتۆر و خوێنڕێژهین، که به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ئێران ئه‌نجامی ده‌دا. ئەو ستەم و ناعەدالەتیانه بونه‌ته هۆی سەرهەڵدانی خەباتێکی کەم وێنە، کە درێژەدان بە شۆڕش و خەبات ڕەواتر دەکات و ده‌سکه‌وته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌مان دێنێته پێش چاو. لە گرینگترینی ئەم دیاردانە بەردەوامی بوونی ژنانە، که بەبێ حیجاب و بە حیجاب، لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حکومەت، بهرداومن. ژنانی ئازادیخواز، سەرەڕای هەڕەشە و فشارەکانی حکوومەت، بە پاڵپشتی پیاوانی ئازادیخواز لە ئێران و کوردستان، سەرسەختانە لە پێناو ئازادی‌دا تێدەکۆشن و بەردەوامن لە خەبات. خوشک و برایانی ئازیز! لە مانگی خەرمانانی ۱٤٠۱دا شۆڕشی ژینا لە شاری سەقزی کوردستانی ئێرانەوە دەستی پێ‌کرد و سەرتاسەری ئێرانی گرتەوە. هەروەها لە ٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩،دا سازمانی خەباتی کوردستان لە لایەن مامۆستا سەید جەلال حوسێنی و چەندین کەسی شۆڕشگێڕەوە دامەزرا، که بۆ ڕزگاری گەلی کورد و ڕووخاندنی ڕژێمی ئاخوندی و دامەزراندنی حکومەتێکی دادپەروەر دیموکراسی لە ئێران دا تێده‌کۆشێ.
ژنان و پیاوان و لاوانی ئازادیخواز بەردەوام دەبن لە خەبات بە دژی دەسەڵاتی ئاخوندەکان و شکەنجە و سەرکوت کاریگەری لەسەر ئیرادەی گەل نابێت. ڕاستییەکە ئەوەیە کە بە چاولێکردنی هەوراز و نشێوەکانی دوو ساڵی ڕابردوو دەتوانین پێداگری لەوە بکەینەوە کە ڕووخانی دەسەڵاتی ئاخوندەکان نزیکە و ئازادی بۆ مافەکانی گەل بەدی دێت.
لەگەڵ سڵاو دووبارە بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی نۆروێژ
لە بەردەوامی بەرنامەکاندا، ئامادەبووان بە درووشمی پڕ جۆش و خرۆش و وتنەوەی مەرگ و نەمان بۆ رژێمی ئاخوندی، کۆبوونەوە جەماوەرییەکەیان گەرم و گوڕتر کرد. لە کۆتایی بەرنامەکاندا شاندی کۆمیتەی نۆروێژ دەستخۆشی و ماندوونەبوونیان پێشکەش بە دۆستانی سازمانی موجاهیدینی خەڵق کرد، کە ئەرکی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکەیان لە ئەستۆدا بوو.