ئەحمەد حەسەنزادە ئەندامی بنەماڵە دادخواز و باوکی محەممەد حەسەنزادە لە شەهیدانی شۆرشی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
کاتژمێر ١١ پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، ئەحمەد حەسەنزادە، هاووڵاتیی تەمەن ٥٧ ساڵ و باوکی دادخوازی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتەوە لە بەردەم ماڵەکەی گیرا.
دەوترێ مۆبایلی ئەحمەد حەسەنزادە دوای ئەوەیکە هەواڵی گیرانی خۆی ڕاگەیاندووە، کوژاوەتەوە و لەم کاتەوە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.