یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحوممەد درودی خودای لێ بێت پیرۆزبێ لەموسڵمانی كوردستان،ئێران و جیهان .
هومێدوارم ئەم یادە گەورەیە، ببێتە هەوێنی ئاشتی و تەبایی لە نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان و ئێران و سەرانسەری جیهان. بەو ئاواتەی ئەم یادە،زیاتر لە ڕابردوو هەستی لێبوردەیی و دۆستایەتی و یەكگرتوویی لە نێوان جەماوەری كوردستان دا پەرە پێی بدات.
لەم یادە پیرۆزەدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان و ئێران دەكەم زیاتر لە ڕابردوو ڕێنوێنی جەماوەری كوردستان بكەن بۆ خەبات و بەربەرەكانی دژی زوڵم و ستەمكاری ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی ئێران، تا لە ئاكامدا بە ڕوخانی ئەو ڕژیمە، گەلانی ئێران بە ماف و ئازادی بگەن.
جارێكی دیكە پیرۆزە یادی لە دایك بوونی پێشەوای ئیسلام حەزرەتی موحەممەد
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
25 ی خەرمانانی 1403 كۆچی خۆری