جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
لە ئاخرین رۆژەکانی خۆی لە وەزارەتی دەرەوە، لە وتارێکدا نووسی: ئێمە دەبێ فشارەکانی سەر رژێمی ئێران بهێڵینەوە بۆ ئەوەی بتوانین پاشەکشە بە بەرنامەی مووشەکی ئەو رژێمە بکەین.
ناوبراو زیادی کرد کە: ئامانجی دیکەی ئێمە، فشار خستنە سەر رژێمە بۆ دەست هەڵگرتن لە پشتیوانی لە تیرۆریستەکان، کۆتایی هێنان بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ و وازهێنان لە دەستێوەردان و کاری تێکدەرانە لە وەلاتانی جیران.
جان کێری سەبارەت بە بەرجام نووسی: رژێمی ئێران خۆی دڵی راکتۆری ئەرکی دەرهێنا و بە سیمان پڕی کردەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە ئیتر بۆ بەکارهێنان نابێ.