دەوڵەتی ئۆسترالیا لە دووهەمین ساڵرۆژی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی، گەمارۆی بەسەر پێنج بەرپرسی باڵای ئەمنی و ئینتزامی رژیمی ئێراندا سەپاند. پنی وانگ، وەزیری دەرەوەی ئۆسترالیا ئەمرۆ دووشەممە ٢٦ی خەرمانان رایگەیاند، ئەو کەسانە دەستیان هەبووە لە سەرکوتی توندووتیژانەی نارەزایەتییەکانی شۆرشی ژینا. ناوبراو وتی، ئۆسترالیا لە مۆبارزەی کچان و ژنانی ئێرانی بە مەبەستی گەیشتن بە ئازادی و بەرابەری پشتیوانی دەکات.