 
      ئەمڕۆ چوارشەمە 28ی خەرمانان 1403، هێزەکانی ئیدارەی تێرۆریستی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خانەوادەی سینا محەممەدی لە شاری بوڵواناوا سەر بە شاری دێولان و ناوبراویان بە توندوتیژی و لێدانی جەستەیی گرتووە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێی باسە،  کە سینا محەمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ و خوێندکاری کۆمەڵناسیی  زانکۆی کوردستانە لە شاری سنە. هەروەها  
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لە هۆی گیران  و تۆمەت و چارەنووس و شوێنی مانەوەی سینا محەمەدی لەبەردەستدا نییە..



