هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دزی و هەڵاتنØ› دوو کردەوەی جووت

دزی و هەڵاتنØ› دوو کردەوەی جووت
هۆگر

کێ دیویەتی دز پەلاماری زێڕ و دراو و کاڵای خەڵکی بدات و هەر لەو شوێنەی دزیەکەی لێ کردووە دابنیشێت. "مەهدی خەزعەلی" کوڕی گەورە ئەیەتووڵڵای ڕژێم کە خۆشی گەورە پاسدار و گیان فیدای خومەینیە دەیهەوێ بمان خەڵەتێنێ و باسی دزی و تاڵان دەکات لە ناو سیستەمی سەر لە بەر گەندەڵی ویلایەتی ئاخوندی و دەڵێ ئەو دزی و

 

کێ دیویەتی دز پەلاماری زێڕ و دراو و کاڵای خەڵکی بدات و هەر لەو شوێنەی دزیەکەی لێ کردووە دابنیشێت. "مەهدی خەزعەلی" کوڕی گەورە ئەیەتووڵڵای ڕژێم کە خۆشی گەورە پاسدار و گیان فیدای خومەینیە دەیهەوێ بمان خەڵەتێنێ و باسی دزی و تاڵان دەکات لە ناو سیستەمی سەر لە بەر گەندەڵی ویلایەتی ئاخوندی و دەڵێ ئەو دزی و تاڵانانە کاری جەماعەتی تازە موسوڵمانەکانی "موئتەلەفە"یە و خەریکە کڵاومان سەر کات کە ئاخوندەکان بێ تاوانن و بەشێک لە سوپا و موئتەلەفە و لاریجانیەکانن کە کاروباری وڵاتیان شێواندووە و درێخ لە جۆمسقاڵێک ئینساف و کورتەی قسە Ø› باوکی و باقی ئاخوندەکانی لەو شێواوویە بێ بەری کرد. خەزعەلی لە وتووێژێکدا لە گەڵ "VOA  " دەڵێ ئەوانە: "موئتەلەفە و لاریجانیەکان" کۆنە یەهودین و دژ بە شێعە و ئێرانیەکانن و دەبێ حیسابی کۆنە جوو و تاڵانچیەکان لە باقی دەسەڵاتدارانی ڕژیم جوێ بکەینەوە . مەهدی خەزعەلی و نوریزاد و ئەکبەر گەنجی و کەدیوەر و حەججاریان و تاج زادە و فەڕۆخی نیگهدار و... دەیان کەسی تر لە ناو ئێران و لە دەرەوەی ئێران سوپاپی دڵنیایی و ئاخرین موهرەکانی ڕژێم و وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانن بۆ ڕاگرتنی حکومەت لە کاتی پشێوی و ڕاپەڕینی جەماوەریدا. خەزعەلی بەو قسانە هەم دژایەتی ڕەگەزی جولەکە دەکات و ڕەگەزپەرەستی پەرە پێدەدات و هەم خەریکە بۆ بەشێک لە لاشەی گەندەڵی ڕژیم پاکانە بکات. ئەو جۆرە کەسانە دەیانەوێ ببنە سوکنایی دڵی پڕ خوێن و پڕ ئازاری خەڵکێک کە هەردەم لە بەر وروژمی ستەم و چەوسانەوە دا بوون . ئیسڵاحخوازان‌، کار گوزاران، ئێعتیدالیەکان و لەژێر هەر ناوێکی تر لە ناو بازنەی ڕژێمدا یانی نۆکەرانی ئاخوند و پاسدار وجەماعەتی موئتەلەفە. چ فەرقێک دەکات دز کێ بێت، قامچی و تاڵانچی و پیاو کوژ کەسی خۆت بێ یان بێگانە، لەم سەردەمە دا تۆفیرێک ناکات . ڕاستە بۆ ئێمەی کورد و زۆرکەس لە خەڵکی ئێران دەسەڵاتدارانی ڕژێم هیچ جیاوازیەکیان لە گەڵ یەکدانیە،بەڵام زۆر کەسیش دەخەڵەتێن و دەکەونە ناو گێژاوی کایەکانی دەسەڵاتدارەکانی حکومەتی ئیسلامی و لە کاتی شانۆی هەڵبژاردنەکاندا ڕوو لە لایەنێک دەکەن کە لاڕاستیدا تۆفیرێکی لە گەڵ لایەنەکەی تردا نییە، بەڵام ئاخوندەکان باش دەزانن شانۆ ڕێک بخەن و بە فێڵ و درۆ هەژاران بخەڵەتێنن.

هەواڵەکان بەردەوام باس لە دزی و تاڵانێک دەکەن کە لە بانک و ئیدارە و سازمان و شیرکەت و مەجلیس و باقی شوێنەکەنی ڕژێم ڕوو دەدات و بە ئاشکرا خەریکن ئەوەی هەیە و نیە دەیبەن و خۆ دەپێچنەوە و ئێمەش دانیشتووین سەیریان دەکەین و تەنها سەر ڕادەوەشێنین . دزێک دوای دزی دادبنیشێت و وەحەسێت یان بە ئاشکرا ماڵی دزی نمایش بکات و بیفرۆشێت لەوە دەچێ دز نەبێت و شێت بێت و نەزانێت چی کردووە و عاقیبەتی کارەکەی چیە. ڕاستە جەردەکانی حکومەتی ئیسلامی هەر لە 38 ساڵ لەمەو بەر خەریکی دزی و تاڵانی سامانی خەڵک و وڵاتن، بەڵام هەر دەم بە ئامرازی درۆ فێڵ و فرت حاشایان لە دزیەکانیان کردووە و بە تۆقاندن و سەرکوت کردنی ئازادیخوازان بەریان بە ئابڕووچوون و بڵاوبوونەوەی ڕیسواییەکانیان گرتووە. بەڵام لە دوا هاتنە سەر کاری ئەحمەدی نەژاد کە مۆرە خۆشەویستەکەی خامنەیی بوو و بەدوای ناڕەزایەتییەکانی دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 88  "مافیای ئاخوند و پاسدار" زانیان کە چەنێک خەڵک لێیان بە نەفرەتن، بۆیە لە دواڕۆژیان گەیشتن و هاوکات لە گەڵ بە کار هێنانی هەموو وزەیان بۆ ڕاگرتنی ڕژێم بە ئامرازی تۆقاندن و ئیعدام و سەرکوتی جەماوەر و پواندان بە وڵاتانی تر (نەرمشی قارەمانانە) وردە وردە خەریکن خۆ دەپێچنەوە و هەرچی سامانی خەڵکە دەیبەن و بۆ ڕۆیشتن ئامادە دەبن. دزی لە سامانی خەڵک و وڵات بۆ ئەوان هەروا تاسەر نابێت ؟ بۆ ساڵانێک کە مەزندە ناکرێت چەنێکە و لەوە دەچێ زۆر نەخایەنێت لە ناو ئێران ژیان بە دڵی خۆیان بە سەر دەبەن و کە هیچیشی لێ نەما لە وڵات، بەتەمان بڕۆن و لە دەرەوی ئێران ژیان بە سەر ببەن،غافڵ لەوەی هێندەش ڕۆیشتن ئاسان نابێت. بێ گومان تاڵانێک کە لە ئێراندا بە دەستی دەسەڵاتدارانی ڕژێم لە سامانی خەڵک دەکرێ لە هیچ جێیەکی دنیا نمونەی نادۆزینەوە. کاتێ دزی وگەندەڵی ڕیبەرەکەیان وکوڕەکەی و جەماعەتی سوپا و موئتەلەفە و ئاخوندەکان و مەجلیسیەکان و لاریجانی و قازیەکان و وەزیر و وەزارەتەکان وئیسڵاحخواز و ئیعتیدالیەکانی ڕۆحانی و ڕەفسەنجانی و ... ئاشکرا بوو دەبوا وڵات سەروبن بوایە. تەوای دنیا پێیان سەیرە ئەوە چ حکومەت و چ خەڵکانێکن ئاوا لە وڵاتەکەیان دەکەن. ئاخوند بە بڕەو دانی خوڕافات کە بەداخەوە سەر لەبەری مەزهەبی شێعەی گرتۆتەوە زۆریان هەوڵداوە کە خەڵک بوونەوەرێک بن وەک مەڕ کە گێژ و ستەملێکراو گوێڕایەڵ بن و گوێ نەدەنە هێچ کردوەیەکیان و هەموو چینەکانی خەڵک یەک لە پێنج(خمس) ی دارایی و بوون و نەبوونیان بدەنە ئاخوندی مل پان و لەش قورس و نامرۆڤ. ڕەنگبێ ئاگادار بوونەوەی جەماوەی خەڵک 38 ساڵی خایاندبێت، بەڵام چیتر خەڵک بە ئاگا بوونەتەوە و تەنها بە ئامرازەکانی سەرکوتە کە ئەم ڕژێمە هێشتا دەسەڵاتدارە. گەرچی وڵاتیان تاڵان کردووە و لە کاتی ڕۆیشتنیشیان دا بەنیازن وەک بەشار ئەسەد وڵات وێران بکەن. بەڵام هیوادارین فریا نەکەون ولەوە زیاتر بۆیان سەر نەچێت.هەڵبەت ئەوە ئێمەین کە نابێ بهێڵین لەوە زیاتر بە کەیفی خۆیان لێخوڕن . بەڵام بۆچی بڕیاریان داوە تاڵان بکەن و ڕابکەنØ›

1.ویکیلیکس زۆر درەنگ و دوای 38 ساڵ بەڵگەکانی وەزارەتی ئەمنیەتی ئامریکای بڵاو کردەوە کە هاتنە سەرکاری خومەینی بە کاری هاوبەشی ئینگلیس و ئامریکا ناوبرد بۆ بەر پێگرتن لە چوونە سەرەوەی نرخی نەوت و بەر پێگرتن لە بەهێزبوونی کمۆنیست و چەپەکان لە ئێراندا کە لە لایەن سۆڤێیەتیەوە گومانی پشتیوانیان لێ دەکرا. هێزێک کە سەر بە هێزێکی دەرەکی بێت هەر لە لایەن ئەو هێزە دەرەکیەوە دەکرێ لاببردرێت. بێ هۆ نییە کە ئاخوند و پاسدارەکان لە هیچ وڵاتێکی دەرەکی بە قەدەر ئەو دوو وڵاتە مەترسیان نییە.ئێستاش لەوە دەچێت ڕۆژئاواییەکان کارێکی ئەوتۆیان بەم نامرۆڤانە نەمابێت و کاتی ئەوە هاتووە ئیکسپایەر بوونیان ڕابگەیەندڕێت. 

2.ئێستا ئاخوندەکان کاری خۆیان لە وێران کردنی بناخەکانی ئابوری و ئەخلاقی و ئائینی و کۆمەڵایەتی وڵات تەواو کردووە و دەبێ بار و بنەیان وەپێچن و بڕۆن بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون.

3.لەم 38 ساڵەدا هێندەیان زەبر و زەنگ و ستەمکاری دەرحەق بەم خەڵکە ئەنجامداوە و هەزاران کەسیان ئیعدامکردووە و چەند شەڕی دەرەکی و ناوخۆیی و ئابڵوقەی ئابووری و دەیان بەڵای تریان تووش خەڵک و وڵات کردوە کە چی دی لە سەبر و تاقەتی کەسدا نەماوە ئەم نەگبەتی و وەیشوومانە تەحموول بکات.

4.وڵاتەکانی دراوسێ لە کاتی هاتنە سەرکاری ئەم جەماعەتە هەر دانیان بەخۆیان داگرت و بە نەجابەت لەگەڵیان دوان بەڵام نە تەنها پاسدار و ئاخوند وازیان نەهێنا بەڵکوو لە سەر ڕێڕەوی حیز وفورسەت سەدان پیلانیان دژ بە وڵاتانی دراوسێی خۆیان ئەنجامدا و چی تر ئەو وڵاتانە دەزانن مانەوەی ئەو حکومەتە دڕندەیە لە خێر وسەڵاحی کەس نییە.

5.بناماکانی ئابوری و پیشەسازی و کۆمەڵایەتی بە جێ ماوی پێش خۆیان وێران کردووە، سامانی وڵاتیان بە فیڕۆ داوە و ئەوەی بۆیان کرا بۆمب و چەک و تەقەمەنیان پێکڕی و خەڵکیان لە ناوچەکە بە گژیەکتردا کرد و ناوچەکەیان پێ خاپوور کرد و ماباقیەکەشیان تاڵان کردووە و خەریکن ئەیدزن و ڕای ئەگوازن بۆ دەرەوەی وڵات. ئەو سەگ بە حەوشەی دەستە و تاقمی ڕۆحانی و خامنەیی و هاشمی و دیکەی لایەنەکان بە یەکتری دەکەن لە سەر بابەتی جۆراوجۆر، لە ڕاستیدا لە سەر بەشە پارە دزراوەکەیە کە کێ دەبێ زیاتری بەرکەوێت و زۆر نەزانیش وا دەزانن ئەمانە جیاوازی بیرۆکە تێکی بەرداون .

6.ئێران لە سایەی نامەسئولی و بێ کەفایەتی و دزی و تاڵانی ئەم ستەمگەرانە تووشی بێ ئاوی و وشکەساڵی و هەزاران گرفتی ژینگەیی بووە کە ئێران بەرەو وێرانی و شەڕی ئاو دەبات .

ئێمەش دەزانین کە ئاخوندەکان چیان بە سەر ئەم خاک و خەڵکە هێناوە بۆیە ئەم وڵاتە هەرگیز جێی مانەوەی وەها بۆنەوەرانێکی نامرۆڤ نییە و خۆشیان باش دەزانن لە دوای وێران کردن و تاڵانی ماڵی خەڵک بێجگە کوژران بە دەستی خەڵک باشترین ڕێگا بۆ مانەوەی خۆیان و بنەماڵەکانیان هەڵاتن و دوور کەوتنەوەیە لە چنگ دادگای سزای مێژوویی و جەماوەری.

 


7 ساڵ و 10 مانگ و 14 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دزی و هەڵاتنØ› دوو کردەوەی جووت

دزی و هەڵاتنØ› دوو کردەوەی جووت

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران