سەرەڕای ئەوەی کە ١١ ڕۆژ بەسەر گرتنی مینا سۆڵتانیدا لە شاری بۆکان تێپەڕیوە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان ١٤٠٣ مینا سۆڵتانی،کە دایکی شەهریار محەمەدی، یەکێک لە کوژراوانی شۆڕشی ژینا بووە ، لە کاتی هێرشی هێزە سەرکوتگەرە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری گیراوە.
میلاد محەممەدی و ئەسرین محەممەدی منداڵانی ئەم دایکە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایانگەیاندووە کە لەوەتەی دایە مینایان گرتووە، هەوڵی خانوادەکەی بۆ زانینی چارەنووسی سەرکەوتوو نەبووە و دەزگا بەناو ئەمنییەکانیش ئامادە نەبوون زانیاری لەسەر بارودۆخی مینا بدەن.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری ورد لە هۆی گرتن و تۆمەت و چارەنووسی دایکی ئەم داواکارە لەبەردەستدا نییە..