لۆقمان عەلیزادە، بەندکراوی ئایینی تەمەن ٣٤ ساڵ و دانیشتووی گوندی "سەراوقامیش"ی سەر بە شاری بوکان، لە مافی چارەسەری لە زیندانی ئێڤین بێبەش کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو یەک ساڵ و 19 ڕۆژی ڕابردووی لە زیندان بە سەر بردووە.
هەروەها، لوقمان عەلیزادە لە زیندانی ئێڤین تووشی هەوکردنی توندی ڕیخۆڵە بووە و پێشتر جارێک نەشتەرگەری بۆ کراوە و تا ئێستا بە تەواوی چاک نەبووەتەوە و به هۆی ئه و فشار وشکه نجانە لە زیندان تووشی نه خۆشی دڵ بووه و به هۆی ڕێگریی به ڕپرسانی زیندان له ناردنی بۆ ناوه نده پزیشکییه کان باری تەندرووستی رۆژ بە رۆژ خرابتر دەبێت..
هەروەها بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خانوادەی ئەم زیندانییە، لوقمان عەلیزادە هەڕەشەی لێ کراوە تا ڕازی نەبێت بە دانپێدانانی زۆرەملێ؛ لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەش دەبێت