کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی یەڵدا لە شاری باغمەلەک سەر بە پارێزگای خوزستان لە سەروبەندی کردنەوەی قوتابخانەکان بەهۆی نەبوونی توانایی  خانوادەکەی  لە کڕینی کەلوپەلی قوتابخانە ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دەوترێت باوکی  ناوبراو، چەند ساڵێک پێش ئێستا بەهۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو  و یەڵدا لەگەڵ باپیرەی دەژیا لە سەرووبەندی کردنەوەی مەدرەسەکان لە ئێران بە هەزاران خوێندکار بە هۆی نەداری لە خوێندن بێبەش کراون.



